زیاتر له 10 تۆن كه‌ره‌سته‌ی ترشیاتی خراپ بوو له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه،
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 18/2، له كۆگایه‌كدا له ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری سلێمانی لیژنه‌ی كۆگا ئه‌هلی و حكومییه‌كانی سه‌ربه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر 10 تۆن و 500 كیلۆگرام كه‌ره‌سته‌ی ترشیاتی خراپبوودا كه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نیه،
له‌و باریه‌وه هاوڕێ محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگا ئه‌هلی و حكومییه‌كانی سه‌ربه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند له میانه‌ی به‌دواداچونه‌كانیاندا بۆ بونی خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خش له یه‌كێك له كۆگاكانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی یه‌ك ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كه‌ره‌سته‌ی ترشیاتدا كه هه‌مووی كه‌ڕووی كردووه و ئاماده كرابوو بۆ به‌كار هێنانی، سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئهوهشكردپاش ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی ده‌ركه‌وت كه‌ره‌سته‌كان كه پێكهاتبوون له (ترۆزی و خه‌یاری سوێر كرا‌و) گونجاو نیه بۆ خواردن و له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا زیانی زۆر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت،
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگا ئه‌هلی و حكومییه‌كانی سه‌ربه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند بڕی كه‌ره‌سته‌ی ترشیاتهكه 10 تۆن و 500 كیلۆگرامه و له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌موو كه‌ره‌سته خراپ بووه‌كان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له ناوبراو له به‌رامبه‌ر سهرپێچیهكهشیدا خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی