
هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان له شاری سلێمانی به‌رده‌وامه‌و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا هه‌موو ئه‌و زێده‌ڕۆییانه لاده‌به‌ن كه كراونه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی،
ئه‌مشه‌و 26 ئازاری 2015، لیژنه‌ی رابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان رێكخست بۆ لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان و له شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی هه‌موو ئه‌و زیادهڕۆیانهیان لابرد كه به‌شێوه‌ی نایاسایی كرابوونه سه‌ر موڵكی گشتی،
سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان ئه‌مشه‌و له‌شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی هه‌موو ئه‌و زیادهڕۆیانهیان لابرد كه له‌لایه‌ن كاسبكاران و خاوه‌نی هه‌ندێك له ماركێت و دووكانه‌كانه‌وه كرابوونه سه‌ر موڵكی گشتی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بۆ زیاتر رێكخستنی شار و لابردنی ئه‌و زیاده‌ڕۆی و به‌ربه‌ستانه‌یه كه ئاسته‌نگی له به‌رده‌م هاوڵاتیاندا دروست كردووه و هه‌روه‌ها سیمایه‌كی ناشارستانی دروست كردووه،
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه زیاده‌ڕیی تێدا كراوه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی و ئامانج لێ ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه، ووتیشی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه زیاده‌ڕۆی تێدا كراوه و موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كارهێندراوه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی