بەناوی خوای گەورەی میهرەبان

پرسیارێكی شه‌رعی ئاراسته‌ی لێژنه‌ی بالای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان كرا، سه‌باره‌ت به به‌كار هێنانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌شێوه‌ی نا ئاسایی ئایا حه‌ڵاڵه و دروسته یان نا ؟
لێژنه‌ی باڵای فه‌توا پاش لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ كردنی ئه‌م بابه‌ته و به سوود وه‌رگرتن له ڕای زانایانی فیقهی ئیسلامی، له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 28/1/2015، به ڕای زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:
ڕون و ئاشكرایه كاره‌بای نیشتیمانی سامانێكی گشتی یه، ده‌ست پێوه گرتن و پاراستنی ئه‌ركێكی ئاینی و نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه، چ وه‌ك تاك، چ وه‌ك كۆمه‌ڵ، چ وه‌ك حكومه‌ت، هه‌ر زیاده مه‌سره‌ف و تجاوز به‌كار هێنانی به‌شێوه‌ی نادروست و نایاسایی رێگه پێدراو نییه و ده‌چێته خانه‌ی حه‌رامه‌وه، به‌غه‌ش و دزی هه‌ژمار ئه‌كرێت، چونكه:
1/ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( صلى الله علية وسلم ) فه‌رموویه‌تی:(( من غشنا فليس منا)، واته: هه‌ركه‌س و غه‌ش و فێل بكات له ئێمه نی یه .
2/ هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی (( البر ما إطمأن إليه القلب واطمأن إليه النفس، والإثم ماحاك في النفس، وتردد في الصدر، وإن أفتاك الناس وأفتوك )) واته:چاكه ئه‌وه‌یه دڵی مرۆڤ له‌سه‌ری چه‌سپاو و راوه‌ستاو بێت، گوناهو تاوانیش به‌دڵ و ده‌روون و ناخی مرۆڤدا هاتووچۆ ئه‌كات و پێی ناخۆشه كه‌س پێی بزانێ و ئاشكرا بێت .
3/ هه‌ر زیاده‌و ڕه‌ویه‌ك له‌كاره‌با پۆلین ئه‌كرێت له‌بابی: إسراف، زانایانی فیقهی ئیسلامیش به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی(إسراف) یان كردووه :الإسراف : صرف الشيئ فيما ينبغي زائداً على ما ينبغي، واته : ئیسراف بریتی یه به‌كار هێنانی شتێكی پێویست زیاد له‌پێ ویستی خۆی، هه‌روه‌ها پێناسه‌كراوه به : الإسراف:ما زيد بعد المطلوب. هه‌ر شتێ زیاد له پێویستی خۆی به‌كاری هێنا ئیسرافه، خوای گه‌وره‌ِ له‌قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی: (ولا تسرفوا إن الله لايحب المسرفين ). واته : زیاده ڕۆیی مه‌كه‌ن، چونكه بێگومان خوا زیاده‌ڕۆی كه‌رانی خۆش ناوێ، زانایان رێگه یان نه‌داوه به‌زیاده‌ڕۆیی هه‌تا له‌ئاوی ده‌ست نوێژ‌و خۆشوردن و خواردن و هه‌ر شتێكی تر .
4/ له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمودانه‌وه هه‌ر زیاده‌ڕه‌وی و تجاوزێك له‌كاره‌بادا بكرێت له‌هه‌رێمی كوردستان چ وه‌ك تاك، چ وه‌ك هه‌ر ده‌زگایه‌ك حكومی بێت، یان رێكخراوه‌كان حه‌رامه و دروست نییه.
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
لێژنه‌ی بالای فه‌توا
27/1/2015