له گه‌ره‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست ده‌گیرێت به‌سه‌ر برێكی زۆر ماستی خراپبوودا و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌كه ده‌خاته روو.
پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ڤێترنه‌ری سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی باڵا ئاگادار ده‌كاته‌وه له هه‌بوونی برێكی زۆر ماستی خراپبوو له یه‌كێك له گه‌ره‌كه‌كانی شاری سلێمانی، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشووێنی پێویست ده‌سبه‌جی لیژنه‌ی باڵا سه‌ردانی شوێنه‌كه ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه سۆران عبدالغفور سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراینهوهی له هه‌بوونی برێكی زۆر ماستی خراپبوو له مالێكدا كه ده‌كه‌وێته گه‌ره‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی زیاتر سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان كرد و بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و ماسته كه‌ڕووی كردووه خاوه‌نه‌كه‌شی بۆ دروستكردنی دۆ ئاماده‌ی كردبوو، ووتیشی ئه‌و شوێنه‌ی كهدۆی تێدا ئامادهئهكهن هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ڤێترنه‌ری تێدا نه‌بووه.
سۆران عبدالغفور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیدا، ئه‌و بره ماسته خراپبووهش له‌ناوبراوه، وتیشی بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كاره مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی