به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رینماییه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه شوینی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كانی ناو بازار پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ كرا‌و له كه‌موكورتیه‌كان ئاگادار كرایه‌وه.
ڕۆژی 31-8-2015 لیژنه‌ی دووی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له ئه‌نجامی گه‌ران و به‌دواداچونه‌كانیاندا سه‌ردانی شوینی ئاماده‌كردنی خواردنی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كانی ناو بازاریان كرد، پاش پشكین و به‌دواداچون ده‌ركه‌وت شوێنی ئاماده‌كردنی ئه‌و خواردانه له رووی ته‌ندروستیه‌وه گونجاو نیه،
هاوڕی محمد سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوو له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی به‌دواداچونمان بۆ شوێنی ئاماده‌كردنی خواردنی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كان كه له ماڵێكدا له‌گه‌ره‌كی كانی ئاسكان ئاماده ده‌كرێت ده‌ركه‌وت كه ئه‌و شوێنه هیچ مه‌رج و رێنماییه‌كی ته‌ندروستی تێدا نیه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی پابه‌ند نیه به‌جێبه‌جێ كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه، ووتیشی پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ ئه‌و شوێنه كرا‌و هه‌روه‌ها ئاگادار كرایه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پابه‌ند بێت به هه‌موو مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی