
ده‌نگۆی گران بوونی كارتی مۆبایلی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن ره‌ت ده‌كرێته‌وه و سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی فرۆشتنی كارتی بالانس دا به نرخی زیاتر له‌خۆی ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه،
سۆرن عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی گران بوونی كارتی بالانسی مۆبایل بڵاوبووه‌ته‌وه و پاش به‌دواداچونیان بۆیان ده‌ركه‌وتووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه نرخ زیاد نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ده‌وترێت ده‌نگۆیه‌كی ناراسته، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات پێ ده‌چێت هه‌ندێك له مامه‌ڵه‌كارانی كارتی مۆبایل نرخی باڵانسیان گران كردبێت كه ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێ‌نادرێت،
سۆرن عه‌بدولغه‌فور ووتیشی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌ووردی به‌دواداچونیان له‌سه‌ر ده‌نگۆی گران بوونی نرخی باڵانسی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندكردن ده‌ستپێكردووه و هه‌ر كه‌سێك كارتی بالانس به‌گران بفرۆشێت مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی به‌گران فرۆشتنی كارتی باڵانسدا له رێگه‌ی ئه‌م ژمارانه‌وه (07701450755-07705487171-07704885252 یان ژماره 100) ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ به‌دواداچونی بۆ بكرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی