لیژنه‌ی به‌دواچوون و پاراستنی ژینگه‌یی له 1/1 بۆ 15/3 /2015 سه‌ردانی 115 كارگه و پرۆژه‌ی پیشه‌سازی پارێزگای سلێمانی كردوه و3 شوێنیشی غرامه كراوه،
مسته‌فا حه‌مه فازڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كه و نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژینگه‌ی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئیش و كاری لیژنه‌ی ژینگه ڕایگه‌یاند ڕۆژانه سه‌ردانی كارگه و پرۆژه پیشه‌سازییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له بوونی كه‌موكورتی بۆ جێبه‌جێ كردنی ڕێنماییه ژینگییهكان ئه‌ویش به‌دانانی فلته‌ر و چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه‌ی كارگه‌كان به شێوه‌یه‌كی زانستی و دروستكردنی ڕووبه‌ری سه‌وزایی،
هه‌روه‌ها ووتیشی: به‌رده‌وام لیژنه‌كه‌مان به‌دواداچوون بۆ كارگه و پرۆژه‌كان ده‌كه‌ن له به‌رواری 1/1 بۆ 15/3 /2015 سه‌ردانی 115 شوێنیان كردوه و به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ژینگه‌یش 3 كارگه پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی كه ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی داده‌نرێت له ئێستادا 192 كارگه و 17 پاڵاوگه‌ی نه‌وت و 61 عه‌مباری سوته‌مه‌نی هه‌یه جگه له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی شاری سلێمانی كه ڕۆژانه به سه‌دان پاشماوه‌ی هاولاتیان له‌ناوده‌برێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی