برێكی زۆر ێاێی بیبه‌ری ماوه به‌سه‌رچوو له ماركێته‌كانی شاری سلێمانی دا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانیش هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه ئه‌و جۆره ێاێه ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌رچووه‌و شیاوی خواردن نییه.
لیژنه‌ی ته‌ندروستی و فێترنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی سه‌ردانی سه‌رجه‌م ماركێت و بازاره‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات، له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیاندا ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر برێكی زۆری ێاێی ماوه به‌سه‌رچوو كه ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی ساخته كراوه، له‌م باره‌یه‌وه سۆران عبدالغفور سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: پاش به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كانمان ده‌ركه‌وت ماوه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ێاێه به‌سه‌رچووه‌و به‌رواری ساخته‌ی له‌سه‌ردانراوه بۆیه به‌كارهێنانی زیانێكی زۆر به‌ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت، وتیشی بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵتهش خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلێمانی
