ئا: هێشوو سه‌باح
خانێكی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری سلێمانی ده‌ڕوخێندرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت خانه‌كه ماوه‌ی 23 ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌سه‌ر موڵكی حكومومهت دروست كراوه،
شه‌وی رابردوو 21نیسانی2015، لیژنه‌ی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان له ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری سلێمانی خانێكی گه‌وره‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵیان رووخاند كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌شێوه‌ی نایاسایی دروست كراوه،
سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا بۆ لابردنی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی كه كراونه‌ته سه‌رموڵكی گشتی شه‌وی رابردوو لیژنه‌كه‌یان له ناوچه‌ی پیشه‌سازی خانێكی گه‌وره‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵیان رووخاند كه رووبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له دۆنمێكهو خاوه‌نه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی و له‌سه‌ر موڵكی گشتی له ساڵی 1992 دروستی كردووه،
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتیشی لیژنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی و له هه‌ر شوێنێك زیاده‌ڕۆیی بكرێته سه‌ر موڵكی گشتی لاده‌برێن و به‌بێ جیاوازی رێگه به‌هیچ كه‌سێك نادرێت موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كار بهێنێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی