وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دوو فرمانی وه‌زاریدا، وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیاریكرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، به فرمانی ژماره (8360) كه ئیمزای به‌ڕێز د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ره‌وه‌یه (عه‌باس ئه‌كرم)ی وه‌ك وته‌بێژی نوێی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد، بۆیه داوا له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین له ئه‌مڕۆ به‌دواوه بۆ لێدوانی ڕۆژنامه‌یی و قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانینی بۆچونی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر بابه‌ته جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ست بهوهزارتهكهمان، به‌م ڕێگه‌یانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به (عه‌باس ئه‌كره‌م) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی:
عه‌باس ئه‌كره‌م
ژماره مۆبایل: 07504826118
ئیـــــمهیــــل:
فـــــهیسبوك: https://www.facebook.com/abas.dizayee
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌فرمانی ژماره وەزارى ژمارە (٨٣٠٣) کە ئیمزاى بەڕێز د.یوسف گۆران وەزیرى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى بەسەرەوە (هێمن ئه‌مین شوانی) وه‌ك بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دیاریكرا.
وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له ڕێگه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه کار دەکات بۆ ئەوەى به‌بەردەوامی زانیاری بگه‌ێنێت به مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران، له‌هه‌مان كاتدا خزمەت بە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران بەبێ جیاوازى ڕەنگ و دەنگ و ئاڕاستەى فکرى ...بکات، هەروەک یارمەتی میدیاکاران و رۆژنامەنووسان دەدات و ڕێبەرتیان دەکات بۆ گەیشتن بەزانیارى دروست.
لەلایەکى دیکەوە سایتى وەزارەتەکەمانیش دەکەینە ناوەندێکى گرنگ بۆ گەیشتن بەهەواڵ و بڵاوکردنەوەى زانیارییەکان.لەم ڕێگانەوە دەتوانن پەیوەندییەکانتان لەگەڵ (هێمن ئه‌مین شوانی) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بگرن و، ڕاو سەرەنج و پێشنیاز‌و ڕەخنەکانتان ڕه‌وانه بكه‌ن.
هێمن ئەمین شوانى
ژماره مۆبایل: 07504546883
ئیـــــمهیــــل:
فـــــهیسبوك: https://www.facebook.com/amenhemn
https://www.facebook.com/HeminAmenShwani
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی