قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گیر و گرفتی مۆلیده‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌كات و به‌ڕه‌چاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێداچونه‌وه به‌شێوازی كاركرنیاندا ده‌كرێت،
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/1، له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی و سه‌ندیكای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌گه‌ڵ خاوه‌نی مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوندا كۆبوویه‌وه و تێیدا تاوتوێی نرخ و چۆنیه‌تی كاركردنی مۆلیده‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كرا به‌ڕه‌چاوگرتنی بڕی ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه دابینی ده‌كه‌ن،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند به‌پێی ئه‌و بڕه كاره‌باییه‌ی كه بۆ به‌شداربوانی یه‌كه‌كان دابینی ده‌كه‌ن هاوشێوه‌ی مۆلیدهئههلییهكانی تر بڕی پێویستی گازوهیل بۆ مۆلیده‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون دابین ده‌كرێت و حكومه‌ت هاریكاری و كارئاسانیان ته‌واویان پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بڕی پێویستی كاره‌با بۆ به‌شداربوانی یه‌كه‌كان دابین بكه‌ن،
پاش تاوتوێكردنی كێشهوگیروگرفتهكان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان و داكۆكی كردن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند پێكبهێندرێت بۆ به‌دواداچون و چۆنیه‌تی كاركردنی مۆلیده‌ی یه‌كه‌كانی نیشتهجێبوونبۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا شێوازی كاركردنی مۆلیده‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌ستنیشان بكرێت. .
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.