
به پێی ئاماری لیژنه‌ی رێستۆرانته‌كان له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا له سنوری شاری سلێمانی (394) رێستۆرانت به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه رووبه‌رووی سزای ماددی كراوه‌ته‌وه، و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه لیژنه‌ی رێستۆرانته‌كانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوو دا له به‌رواری 1/1 تاوه‌كو 1/11/2015، (1360) سه‌ردانی بۆ رێستۆرانت و هۆتێل و چێشتخانه‌كانی سنوری شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه و له‌و سه‌ردانه‌نه‌شدا به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ (394) شوێن كراوه.
له‌باره‌ی ئاماره‌كه‌وه سامان عمر سه‌رۆكی لیژنه‌ی رێستۆرانته‌كان رایگه‌یاند: له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌شێك له رێسۆرانته‌كانه‌وه (36) شوێن داخراون و (11) شوێنی تریش رووبه‌رووی دادگا كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ووتیشی له درێژه‌ی سه‌ردانكردنمان بۆ رێسۆرانت و شوێنه گشتییه‌كان رێنماییی پێویسیان پێده‌درێت و له كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچیدا ئاگادارده‌كرێنه‌وه تاوه‌كو پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن و له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیكانیشدا مامه‌مه‌ڵه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سامان عمر ئه‌وه‌ی خسته‌روو له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بڕی 22 تۆن و 588 كیلۆگرام خۆراك و گۆشتی خراپبوو، كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نه‌بوون و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی