له‌ماوه‌ی دووهه‌فته‌دا لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر بڕی زیاتر له 8 تۆن خواردن و مه‌وادی ماوه به‌سه‌رچوو زیان به‌خشدا و پاشان له‌ناو ده‌برێن،
خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له ماوه‌ی 15 رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن ئاسایشی ئابوری و لیژنه‌ی به‌دواداچونی عه‌لوه له شاری سلێمانی و ده‌ور و به‌ری ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بڕی 8 تۆن و 434 كیلۆگرام خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خشدا كه له جۆره‌كانی خواردن و مه‌واده جیاوازه‌كان پێكهاتوون،
سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردن راشیگه‌یاند هه‌موو ئه‌و مه‌واد و خواردنانه له كاتی پشكنین و به‌دواداچوونی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ووتیشی هه‌موو مه‌واده‌كان پاش ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كان له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو براون. . .
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
