پاش ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه زیاتر له 3 تۆن (پاقڵه و گوێز) ی خراپ بوو له ناوده‌برێت و به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كه‌یه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه،
خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا لیژنه‌كان له‌شاری سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕی (2 تۆن پاقڵهو یه‌ك تۆن گوێز) دا كه پێكهاته‌كه‌یان خراپ بووه و پاش پشكینین ده‌ركه‌وت گونجاو نیه بۆ خواردن، ووتیشی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساخی بكاته‌وه به‌ڵام به‌ر له‌وه توانرا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی كراوه‌ته‌وه،
سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 20/1/2016، له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌موو ئه‌و بڕه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناو برا.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
