
قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له بریكاره‌كانی خۆراكی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات له رۆژی شه‌ممه‌وه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كانی سلێمانی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی هه‌ردوو پسوڵهتی نه‌وتی ژماره (24-25)، ئاشكراشی ده‌كات له هه‌مان رۆژه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی پسوڵه‌ی نه‌وتی ژماره 24،
به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند داوا له بریكاره‌كانی خۆراك ده‌كه‌ین له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 26/12/2015 رۆژانی دواتر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كانی سلێمانی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی هه‌ردوو پسوڵهتی نه‌وتی ژماره (24-25)، ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات بڕیی پێویستی نه‌وت بۆ پسوڵه‌ی ژماره 24 ئاماده‌یه‌و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پوڵهكه به‌ده‌ستی هاوڵاتیان ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی،
قائیمقامی سلێمانی ووتیشی سه‌ره‌تا پسوڵه‌ی ژماره 24 دابه‌شده‌كرێت پاش ئه‌وه له داهاتووشدا پسوڵه‌ی ژماره 25 به‌هه‌مان شێوه دابه‌شده‌كرێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد وه‌ك هه‌میشه له ناوچه سارده‌كان و گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كانه‌وه دابه‌شكردنه‌كه ده‌ست پێده‌كات.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.