
له‌به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بۆ رێگری كردن له‌دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی ده‌ستیان پێكردووه به‌شێكی تر له‌و زیاده‌ڕۆییانه لابران كه كراونه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی، له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا و به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی عه‌ربه‌ت – سلێمانی ژماره‌یه‌ك له‌و كۆگاو بینایانه‌یان رووخاند كه به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆی له‌سه‌ر موڵكی گشتی بنیات نرابوون،
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه رووخاندوویانه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و به‌مه‌به‌ستی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌سه‌ر موڵكی گشتی بنیات نراوه كه ئه‌مه‌ش كارێكی رێگه پێنه‌دراوه، ووتیشی پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه پێیان دراوه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر لابردنی هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی كه له‌سه‌ر موڵكی گشتی و بۆ ئامانجی تایبه‌تی بنیات ده‌نرێن. . .
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌گرێته‌وه كه زیاده‌ڕۆیان تێدا كراوه‌ته سه‌ر موڵكی گشتی.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی