
زیاده‌ڕۆییه‌كانی نێو بازاڕ‌و شه‌قامی سه‌ره‌كی تاسڵوجه لاده‌برێت و رێگه به‌و كاسب كارانه نادرێت كه شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن كه به‌هۆی كاركردنیان له‌و شوێنانه گرفت بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دروست ده‌كه‌ن،
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان و رێگری كردن له دیارده‌ی زیاده‌ڕۆیی به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا و له دواین هه‌ڵمه‌تیاندا به‌شێكی زۆر له زیاده‌ڕۆییه‌كانی نێو بازاڕ و شه‌قامی سه‌ره‌كی گه‌ڕه‌كی تاڵسوجهی سه‌ر به شاری سلێمانی لابران و كاسب كارانیش ئاگادار كرانه‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتدا پابه‌ند بن به بڕیاره‌كه‌وه،
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوانه‌ی كه ده‌ستیان پێكردووه بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ وشوێنه گشتیه‌كان و لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ هاوڵاتیان، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی تاسڵوجه‌یان كرد و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كاسبكارانهدا كرد كه شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن و له ئه‌نجامی كاركردنیاندا گرفت له به‌رده‌م رێڕه‌وی هاوڵاتیان و شۆفێراندا دروست ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ووتیشی له‌و سه‌ردانه‌یاندا به‌شێكی زۆری زیاده‌ڕۆییه‌كانی ئهوگهڕهكه لابران و كاسب كارانیش ئاگادار كرانه‌وه كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا زیاده‌ڕۆییه‌كانیان لاببه‌ن و پابه‌ند بن به بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان،
گۆران قادر راشیگه‌یاند لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڕان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن له پێناو رێگری كردن له دیارده‌یی زیاده‌ڕۆیی و هه‌روه‌ها فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن به‌و خواردن و كه‌ره‌ستانه‌ی كه زیان به هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نن.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
