پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنیی جەژنی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەی ڕاگەیاند و هاووڵاتیانیش دڵنیا دەكاتەوە، سەروماڵیان پارێزراو دەبێت.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هێزەكانیان بە هەماهەنگیی سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی هەولێر، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ رۆژانی جەژن داڕشتووە و بەوپەڕی وریاییەوە پارێزگاری لە ماڵوحاڵی هاوڵاتیان دەكەن.
لە لایەكی دیكەوە، نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر گوتی، پلانەكە لە ناوشار و دەرەوە پەیڕەو دەكرێت و تێكڕای هێزە ئەمنییەكان (پۆلیسی هەولێر، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان، پۆلیسی دەرەوەی شار) سەر و ماڵ و گیانی هاووڵاتیان دەپارێزن.
بە وتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، بەندیخانەی ناوەندیی هەولێر ڕۆژی دووەمی بۆ ئافرەتانە و رۆژی سێیەمی جەژنیش بۆ پیاوان كراوەیە لە كاتژمێر 8ەوە تا 12ی نیوەڕۆ.
ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر
ئومێد بابان
07504302755
