
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکات، کە زانکۆى کوردستان – هەولێر (٦١) زەمالەى خوێندنى لە (١٠) پسپۆڕى جیاواز بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) پێشکەش بەدەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەى ئامادەیى کردوە.
بۆیە وەزارەتەکەمان داوا لە دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەکات ئەوانەى خوازیارى خوێندن لەو زانکۆیەو مەرجەکانیشیان تێدایە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.
یەکەم: مەرجەکان
- مەرجى نمرە: کۆنمرەى ئامادەیى بۆ خوێندنى بەرایى (بەکالۆریۆس) دەبێت بەم شێوەیە بێت.
أ. بۆ زانستە کۆمەڵاییەتیەکان لەسەروى (٨٠%) بێت.
ب. بۆ زانست و کۆمپیوتەر لەسەروى (٨٥%) بێت.
- مەرجى زمان: کەمترین نمرەى داواکراو بۆ زەمالەى خوێندن بۆ (PTE) بەبەراورد بە (IELTS)یان (TOFEL) بەم شێوەیە دەبێت.
أ. بۆ زانستە کۆمەڵاییەتیەکان دەبێت نمرەى (PTE) بریتى بێت لە (٤٥).
ب. بۆ زانست و کۆمپیوتەر دەبێت نمرەى (PTE) بریتى بێت لە (٤٥).
ت. هەر خوێندکار/قوتابیەک لە (45) کەمتر و زیاتر لە (35) لە (PTE) بهێنێ ساڵێک ڕاهێنانى زمانى ئینگلیزى لە بەشى بنەڕەتى زانکۆى کوردستان پێ دەکرێت.
ث. خوێندکار/قوتابى تێیستى داخڵبون دەکەن (Department-specific School Entrance Test) کە ئەوەش یارمەتیان دەدات بۆ بەرزکردنەوەى نمرەى گشتیان.
دوەم: پسپۆڕییەکان
| کورسیەکان بەپێى بەشەکان | کورسیەکان بەپیى پسپۆڕى | پسپۆڕى | بەش | کۆلێژ |
| ٢٥ | ٥ | ئەندازیارى نەوت | ئەندازیارى سەرچاوە سروشتیەکان و بەڕێوەبردن |
زانست و کۆمپیوتەر |
| ١٠ | ئەندازیارى سەرچاوەى ئاو | |||
| ١٠ | ئەندازیارى سەرچاوە کانزاییەکان | |||
| ١٢ | ٣ | ئەندازیارى کۆمپیوتەر | زانستى کۆمپیوتەرو ئەندازیارى | |
| ٤ | زانستى کۆمپیوتەر | |||
| ٥ | ئەندازیارى گەیاندن | |||
| ١٨ | ٨ | بەڕێوەبردن و کارگێڕى | زانستى بەڕێوەبردن و کارگێڕى |
زانستە کۆمەڵایەتیەکان |
| ٥ | ئابورى و دارایى | |||
| ٥ | بەڕێوەبردنى کەرتى گشتى | |||
| ٦ | ٦ | ڕامیارى و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان | ڕامیارى و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان |
ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى