دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لێدوانی نوێنه‌ری سه‌ندیكای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن كه گوایه ئه‌وان به هه‌ستكردن به به‌رپرسیاری خۆیان هه‌ستاون به دابه‌زاندنی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و هاوڵاتیان، به‌ختیار عه‌بدولره‌حمان قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه و ڕێوشوێنانه‌ی كه پارێزگای سلێمانی به‌نیازه جێبه‌جی بكات بۆ دابه‌زاندنی نرخی ئه‌و پێداویستانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له قورسایی سه‌رشانی هاوڵاتیان كه‌م بكه‌ینه‌وه كه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه تووشی بوون،
هه‌روه‌ها ووتی: بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی وئاسایشی ئابووری و لیژنه‌ی مۆلیده‌كان و سه‌ندیكای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان سازكراوه، تێدا باس له ڕه‌وشی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌شاری سلێمانی كراوه به ڕه‌چاوكردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان بڕیاردرا به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێری كاره‌با مۆلیده بۆ 6 هه‌زار دینار بۆ مانگی دوو، ئه‌مه‌ش دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بۆ ڕازیكردنیان به‌و نرخه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
