به‌مه‌به‌ستی هه‌مانگی زیاتری كاری نێوان لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی و بهرێوهبهرایهتیهكانیی خۆپاراستنی ته‌ندروستی و ڤێترنه‌ری سلێمانی قائیمقامی سلێمانی كۆده‌بێته‌وه.
ئهمرو دووشه‌ممه 11/1/2016 به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامی سلێمانی له دیوانی قائیمقامییه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی و ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی كۆبوویه‌وه و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی كاره هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان و هه‌مامه‌نگی و هاوكاریكردنیان له چاودێری كردنی بازار و شوێنه‌گشتییه‌كاندا له رێگه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه.
له‌باره‌ی رێخستنه‌وه‌ی كاره هاوبه‌شه‌كان قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌م ساڵدا لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌ركی چاودێریكردن و به‌دواداچوونكردن ده‌بێت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نی ته‌ندروستی و ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، و ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه رووبه‌رووی سزای یاسایی و دارایی ده‌بنه‌وه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی سزاكه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندی دار و قائیمقامییه‌تی سلێمانی ته‌نها ئه‌ركی چاودێریكردنی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
به‌ختیار عبدالرحمن ئه‌وه‌شی خسته‌روو قائیمقامییه‌تی سلێمانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی ده‌كات بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانیان له‌رووی كارگێری و یاسایی و دابینكردنی ئاسایشی تیمه‌كان له‌كاتی پێویست دا.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
