قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ساڵی 2015 بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه و قائیمقامی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 50 كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تمان سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌نیدار به ژیانی هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌مرۆ 2 شه‌ممه رێكه‌وتی 21-12-2015 له دیوانی قائیمقامییه‌ت به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی خسته روو، و رایگه‌یاند له‌م ساڵدا لیژنه‌كان 29194 سه‌ردانیان بۆ شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوه و له كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ 2918 شوێن كراوه.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد لیژنه‌كانیان به‌وردی چاودێری هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی به ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه و له‌كاتی سه‌رپێچیشدا ئاگادارده‌كرێنه‌وه تاوه‌كو پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان ببن و راشیگه‌یاند له‌م ساڵدا 298 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونه‌وه 136 شوێن داخراون و 18 شوێنیش رووبه‌رووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
هه‌ر له گۆنگره‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌روو بری 372 تۆن و 598 كیلۆگرام كهلو په‌ل و مه‌وادی خراپبوو كه به هاوكاری ئاسایشی ئابووری و ده‌زگاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سه‌رجه‌میان له‌ناوبراون و له 2015 دا لیژنه‌كان بری 217 ملیۆن و 141 هه‌زار و 500 دینار غه‌رامه‌یان بۆ شوێنه‌گشتییه‌كان كردووه و به پێی یاسا و رێنماییه‌كان ئه‌و پاره‌یه ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.
له كۆتایدا به‌ختیار عبدالرحمن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌م ساڵدا 50 كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌نیدار به ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه ئه‌نجام داوه و ئامانجمان خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و رێگریكردنه له سه‌رپێچی و كاری نایاسایی.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی