به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئارد و برنجی بایه‌عی كه مانگانه له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت، له‌مه‌ودوا ته‌نیا به ڕازه‌مه‌ندی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕێگه ده‌درێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگاری سلێمانی.
به‌ختیار عه‌بدولره‌حمان قائیمقامی سلێمانی له پێناو پاراستنی نرخی برنج و ئاردی بایه‌عی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له دیوان قائیمقامیه‌ت كۆبۆوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به فراوانی باس له چۆنێتی دابه‌ش كردنی به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان كرا كه له‌لایه‌ن بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه مانگانه به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌هۆی باش نه‌بوونی جۆری خۆراكه‌كان به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان به‌شه خۆراكی خۆیان ده‌فرۆشنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانی پێوه‌بكرێت له نێوان پارێزگاكان زۆر جار ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه نرخه‌كه.
دوای گفتوگۆكردن له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئارد و برنجی بایه‌عی بڕیاردرا له‌مه‌ودوا ته‌نیا به ڕازه‌مه‌ندی قائیمقامی سلێمانی ڕێگه بدرێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی سنوری پارێزگاری سلێمانی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، له‌گه‌ڵ دابینكردنی ئاردی پێویست به ڕازه‌مه‌ندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵ بۆ كارگه‌كانی ئالیك به‌مه‌ستی دابینكردنی عه‌له‌ف بۆ جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.