نرخی گۆشتی سور له شاری سلێمانی نزیك ده‌بێته‌وه له ده‌هه‌زار دینار و به‌شێكی زۆری گۆشفرۆشه‌كان به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌ی قائیمامیهتی سلێمانیه‌وه دێن و ئاماده‌ی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن نرخه‌كه بۆ ئاستێكی به‌رچاو كه‌م بكه‌نه‌وه،
پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك پێشنیاری هه‌رزانكردنی نرخی گۆشتی سوریان كرد به‌هۆی دابه‌زینی نرخی ئاژه‌ڵی زیندووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له دووكانه‌كانی فرۆشتنی گۆشت له سلێمانی نرخی گۆشتی سور بۆ ئاستێكی كه‌م دابه‌زاند، له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌شیاندا قائیمقامیه‌تی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی ئه‌و كاسبكارانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌نگ پێشنیارهكهیانهوه هاتوون،
د. حسێن حه‌مید: پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند له‌یه‌كه‌م رۆژی پێشنیاری دابه‌زینی نرخی گۆشته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر گۆشت فرۆش هاتوون به‌ده‌نگ داواكه‌یانه‌وه و نرخی گۆشتی سویان بۆ ئاستێكی به‌رچاو دابه‌زاندووه، ووتیشی له بهسهركردنهوهیهكیاندا بۆ زۆربه‌ی دووكانه‌كانی گۆشت فرۆشتن بۆیان ده‌ركه‌تووه كه به‌شێكی زۆریان نرخی گۆشیان كه‌مكردووه‌ته‌وه بۆ (10 بۆ 13) هه‌زار دینار كه پێیان وایه بۆ ئێستا نرخێكی گونجاوه و داواش له كاسب كاران ده‌كه‌ین كه نرخه‌كه بۆ ئاستێكی زیاتر كه‌م بكه‌نه‌وه،
د. حسێن حه‌مید راشیگه‌یاند دابه‌زینی نرخی گۆشتی سور له كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌رێمی كوردستان به قه‌یرانێكی دارایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و خه‌ڵك دووچاری گرفتی دارایی بووه‌ته‌وه له‌م كاته‌شدا كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گۆشت خزمه‌ت به هاوڵاتیان ده‌كات، سوپاس و پێزانینی خۆشیان ئاراسته‌ی ئه‌و كاسب كارانه كرد كه له روانگه‌ی دڵسۆزی و هه‌ستكردنی به‌به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه نرخی گۆشیان بۆ ئاستێكی به‌رچاو دابه‌زاندووه،
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی باڵا له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتیشی وه‌ك قائیمقامیه‌ت پێشنیاریان كردووه نرخی گۆشتی سور له نێوان (9-13) بێت و خوازیارین له رۆژانی ئاینده‌دا زۆربه‌ی گۆشفرۆشه‌كان نرخه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه، ووتیشی به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌ر بڕیارێك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدا بێت هه‌نگاوی بۆ ده‌نێن. .
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
