
ئه‌و هاوڵاتیه پیشه‌وه‌رانه كه مۆڵه‌تی كاركردن (پیشه) یان هه‌یه كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووه، و پێویستیان به نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی هه‌یه ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی (شیره‌كه) بكه‌ن، كۆپییه‌كی مۆڵه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن و كارمه‌ندانی بنكهكهی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه كه مۆڵه‌تی پیشهییهكهیان به‌سه‌ر نه‌چووه و ته‌نها مۆڵه‌تی ته‌ندروستی نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش مۆڵه‌تی كاركردن (پیشه) نوێ ده‌كاته‌وه پێویسته سه‌ره‌تا قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ده‌كات، كه نوسراوی بۆ ئه‌كرێت بۆ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، پاش ته‌واو بوونی مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانگه‌كانی، له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه نوسراوی بۆ ئه‌كرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی (شیره‌كه) بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ته‌ندروستی بۆ نوێ بكرێته‌وه.
داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین په‌یوه‌ستی ئه‌م ڕێنمایی و ئاگادارییه بن كه بۆ ئاسانكاری به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌كانی خۆیانه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی