پێداچوونه‌وه به كێشه‌ی سوته‌مه‌نی له پارێزگای سلێمانی دا ده‌كرێت و له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان پرۆژه‌یه‌ك پێشنیار ئه‌كرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مرۆ 2 شه‌ممه رێكه‌وتی 30/11، لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی پارێزگای سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامی سلێمانی له دیوانی قائیمقامییه‌ت كۆبوویه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی دابینكردنی بری پێویستی سوته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیان و پیشه‌وه‌رانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ختیار عبدالرحمن رایگه‌یاند: له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بهرێوهبهایهتیهكانی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و چاودێری بازرگانی و ئاسایشی ئابووری پێداچوونه‌وه كرا به دابینكردنی بری پێویستی سوته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیان و پیشه‌وه‌رانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كرێت و ئاراسته‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت.
له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه قائیمقامی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌روو: پرۆژه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندا ده‌بێت و ئێمه‌ش وه‌كو ئیداره‌ی سلێمانی له هه‌وڵدا ئه‌بین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه كاری جدی له‌سه‌ر بكرێت و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی