له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر بری 12 تۆن مه‌وادی ماوه‌به‌سه‌رچوو، و سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنیش رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رجه‌میان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون.
خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند كاری لیژنه‌كه‌یان له‌ناوبردنی ئه‌و مهوادانهیه كه‌ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه و شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ل، ووتیشی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بری 12 تۆن و 5 سه‌دو 76كگم مه‌وادی ماوه به‌سه‌رچوو، جۆری مهوادهكانیشی بریتیبوون له خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سه‌رجه‌می ئه‌و مه‌واد و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به بریاری قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
