
به پێی ئاماری لیژنه‌ی له‌ناوبردن له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا له سنوری شاری سلێمانی نزیكه‌ی 363 تۆن مه‌وادی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبراون، و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رجه‌میان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوو دا له به‌رواری 1/1 تاوه‌كو 1/12/2015، بری 362 تۆن و 878 كیلۆگرام مه‌وادی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبراون كه‌پێشتر له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
له‌باره‌ی جۆری ئه‌و مه‌وادانه‌ی له‌ناوبراون خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌كه رایگه‌یاند: جۆری مه‌واده‌كان بریتیبوون له خۆراك وخوارده‌مه‌نی مناڵان، شیره‌مه‌نی، مه‌وادی پاكه‌ره‌وه و جوانكاری، كه‌ره‌سته‌ی ترشیات و خواردنی له‌قتوونراو، له‌گه‌ڵ برێك عه‌له‌فی په‌له‌وه‌رو كه‌لوپه‌لی خراپبوودا، كه‌سه‌رجه‌میان خراپ بوون و به‌كارهێنانیان زیانێكی زۆر به‌ته‌ندروستی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه وتیشی ئه‌و مه‌وادانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت، له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه پشكنینی تاقیگه‌ییان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و پاش دڵنیابوون له ده‌ره‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ناوده‌برێن.
خالید محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌روو سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌ل و په‌ل و مه‌وادانه‌ی ماوه‌ی بهمارهێنانیان به‌سه‌رچووه به بریاری قائیمقامی سلێمانی له لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێن.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی