قائیمقامییه‌تی سلێمانی له رێگه‌ی لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه چاودێری وردی هه‌موو كۆگاكانی سنوری شاری سلێمانی ده‌كات و به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ش له‌ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوو دا ته‌نها یه‌ك شوێن رووبه‌رووی دادگا كراوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دیار كه‌مال سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند له 1-1 بۆ 1-11-2015 لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی 1364 كۆگای سنوری شاری سلێمانی كردووه، له كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ 167 شوێن كراوه له‌و رێژه‌یه‌ش 15 شوێن به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه داخراون.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له درێژه‌ی بهدواداچوونهكانیشیاندا له لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر بری زیاتر له 60 تۆن مه‌واد و كه‌ره‌سته‌ی خراپ بوودا.
دیار كه‌مال ئه‌وه‌شی خسته‌روو له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا ته‌نها 1 شوێن رووبه‌رووی دادگا كراوه‌ته‌وه، هۆكاری ئه‌وه‌شی گه‌رانده‌وه بۆ پابه‌ندبوونی كۆگاكانی سنوری شاری سلێمانی به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه.
به پێی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی كۆگاكان هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه رووبه‌رووی سزای ماددی ده‌كرێته‌وه له ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی سهرپێچییهكانیشدا مامه‌ڵه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی