نه‌وشیروان مسته‌فا له كه‌ناڵی (kNN ) و دوور له كه‌ناڵی مێژوو ...سووره مه‌رگه‌یی
هه‌ر كاتێ هه‌وڵه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كورد چڕ كرانه‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا له كه‌ناڵی
(kNN ) ده‌رده‌كه‌وێ و به ئاراسته‌ی لێكترازانی زیاتری ناو ماڵی كورد و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و پشێوی له‌ناو پێكهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كوردستاندا چه‌ند بۆچونێكی گوماناوی و دژ به خواستی كورد فڕێ ده‌دات، یان ده‌رناكه‌وێ یان كه ده‌ركه‌وت به ڕاست و چه‌پدا شمشێری كۆنه قین ڕاده‌وه‌شێنێ و گه‌ره‌كیه‌تی داهێنان و سه‌روه‌ریه‌كانی مێژووی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ییمان سه‌ر ببڕێ، ساڵی دوو جار له‌كاتی زۆر هه‌ستیاردا خۆی پیشان ده‌ده‌او له هه‌ر خۆ پیشاندانێكدا بارودۆخه‌كه وا ئاڵۆز ده‌كات، ده‌بێ هه‌موو خه‌مخۆرانی كورد ساڵێك به هێور كردنه‌وه‌یه‌وه خه‌ریك بن.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی له‌كاتێكدا بوو كه نوێنه‌رانی كورد له به‌غداو لایه‌نه سیاسیه‌كان به شرۆڤه‌ی گرژی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداوه سه‌رقاڵ بوون، نوری مالیكی و ده‌وڵه‌تی یاسا به وردی چاودێری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌كرد، كه‌چی له‌پڕ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ركه‌وت و ترس و دڵه ڕاوكێی نوری مالیكی ڕه‌وانده‌وه‌و له په‌یامێكی نا نه‌ته‌وه‌یی و نا نیشتیمانیدا به ده‌وڵه‌تی یاسای گووت، نوێنه‌ره‌كانی به‌غدامان چ بڕیارێك ده‌ده‌ن گرنگ نییه، من به ئه‌نقه‌ست نه‌ك به نه‌زانی به‌ردێكی وا فڕێ ده‌ده‌مه گۆمی كوردایه‌تی هه‌موو زانا‌و شاره‌زایانی كوردایه‌تی ساڵێك به ده‌رهێنانه‌وه‌ی سه‌رگه‌رم بن.
ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مجاره له كه‌ناڵی (kNN ) گوتی به‌ر له هه‌موو شتێك سووكایه‌تی و بێڕزی بوو به خودی ئه‌و به‌شداربووانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان ده‌كرد، به‌ڵام پێده‌چێ نوێنه‌ره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوێیان له ڕێنماییه‌كانی نه‌گرتبێ كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ بایكۆت كردنه، ئیتر له‌وه‌وه فسقه‌ڵ بووبێ و ویستبێتی به‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه بیانشكێنێ و سووكیان بكات.
دیاره كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووه به تاكڕه‌وی نوری مالیكی و پابه‌ند نه‌بوونی به ده‌ستوورو یه‌كلا كردنه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه‌چی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی كێشه‌و گرفته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به ململانێی حزبی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی له خه‌ڵك ون ده‌كاو ده‌ڵێ: (هیوادارم پارتی هه‌ڵه‌ی وا نه‌كاو پرۆژه‌ی ده‌ستوور نه‌خاته ڕاپرسیه‌وه) .
كۆبوونه‌وه‌كه ڕاوێژ‌و ڕا گۆڕینه‌وه بووه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵویست وه‌رگرتن و هه‌نگاونانی درووست بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم و ڕاپرسیه‌وه نه‌بووه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی تێكدان نه‌بێ بۆچی دوو بابه‌تی لێك جیاواز تێكه‌ڵ ده‌كاو له‌و كاته ناسكه‌دا پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم ده‌كاته بیانووی كاوێژ كردنه‌وه‌ی ڕقی كۆن و كێشه له‌به‌رده‌م یه‌كهه‌ڵوێستی كورد له به‌غدا درووست ده‌كات؟
خۆ ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم بخرێته ڕاپرسیشه‌وه كارێكی ئاساییه‌و ده‌كرێ نه‌وشیروان مسته‌فا له ڕێگای بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌یه‌وه ڕه‌تی بكاته‌وه ئه‌گه‌ر پێیده‌كرێ، ئه‌و كاته‌ش هه‌م پێگه‌ی سیاسی و حزبی خۆی ده‌سه‌لمێننێ و هه‌میش به دۆست و دوژمن ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه له‌باتی فیلته‌ری حزب ده‌بێ به فیلته‌ری خه‌ڵكدا ببرێن، نه‌ك پرۆژه‌ی ده‌ستوورو ڕاپرسی بكاته به‌هانه‌ی له‌بار بردنی یه‌كهه‌ڵوێستی كورد.دواتر ده‌ڵێ: (پارتی ده‌ستوور بخاته ڕاپرسیه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی (31) ی ئاب و 1975 ده‌كات) ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ر له‌وه‌ی لێدوان بدات له‌به‌ر ئاوێنه‌ی سیاسی خۆی وه‌ستابا كه مێژووه، هه‌رگیز لێدوانی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌ده‌دا، چونكه ڕوداوی (31) ی ئاب پێشینه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش هێنانی سوپای پاسدارانی ئێران و تۆپخانه‌كه‌یه‌تی به قوڵایی (400) كیلۆمه‌تر بۆ سه‌ر حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، خۆ ئه‌گه‌ر له ساڵی 1987 پێش پاسدار كه‌وت و به (8) گولله هاوه‌ن بۆ سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك تاڵاوی (8) قۆناغی ئه‌نفالی به گه‌رووی كورددا كرد، دووباره هێنانه‌وه‌ی پاسدار له ساڵی 1996 بۆ سه‌ر حزبی دیموكرات، هه‌موو شتێك گۆڕابوو، هاوه‌ن ببوونه تۆپی دوورهاوێژ، حزبی به‌عس و سه‌ربازی عێراقی ببوونه حزبی دیموكرات و پێشمه‌رگه‌ی پارچه‌یه‌كی تری كوردستان، ئه‌وه‌ی نه‌گۆڕابوو پاسدار‌و نه‌وشیروانی به‌ڵا هێنه‌ری كوردان بوون.
كاتێك باس له نه‌كسه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول و پیلانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی ساڵی 1975 ی جه‌زائیر ده‌كه‌یت ئه‌ویش پێشنه‌ی هه‌یه، خۆت باش ده‌زانی پێش ڕێككه‌وتننامه‌ی (11) ی ئازاری ساڵی 1970 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕزگاری بووی، وتاره‌كانت له لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه پاكنووس ده‌كران و ڕه‌ونه‌قی زیاتری مه‌رامه‌كانی به‌عسیان به‌به‌ردا ده‌كراو، وه‌ك وتاره‌جوێن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد‌و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌و خوێنی شه‌هیدان ده‌دران و هیچت پێنه‌كرا، به‌عس زانی نه گۆڤاری ڕزگاری سه‌ربه‌خۆی ئه‌وكاته‌ت و نه جنێوه بازاڕیه‌كانت دادی ناده‌ن و له‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ڕزگار ناكه‌ن كه به داهێنانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر به‌سه‌ری هێنراوه، به ناچاری گۆڤار‌و خاوه‌ن گۆڤاری خۆڕایی كردن و په‌نای بۆ پیلانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی ساڵی 1975ی جه‌زائیر برد، بۆیه پرۆژه‌ی ده‌ستوور ئه‌گه‌ر بخرێته ڕاپرسی و گه‌ل سه‌رپشك بكرێ له قبوڵكردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی مێژوویی نییه، هه‌ڵه‌ی مێژوویی لێدوانه‌كانی تۆن كه ئه‌وكات له گۆڤاری ڕزگاری و ئێستا له كه‌ناڵی (kNN ) ناوماڵی كوردی پێ په‌رت ده‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی ئه‌وكات و به گۆڤاری ڕزگاری به‌عس پێتنه‌كرا، ده‌ته‌وێ ئێستا به كه‌ناڵی (kNN ) بیكه‌ی، بۆیه له په‌رۆشیم بۆ دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌ییمان و خۆشه‌ویستیم بۆ مێژوو ده‌ڵێم: به‌رله‌وه‌ی له كه‌ناڵی (kNN) ده‌ركه‌وی چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م كه‌ناڵی مێژوو بوه‌سته.
له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێم كه به‌و وتاره‌و وتاره‌كانی ترم خستووتمه لیستی ڕه‌شه‌وه‌و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانم درووست ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوتوومه ڕاستی مێژوویین و ئه‌وه‌ی له گوتنی ڕاستییه مێژووییه‌كانیش بترسێ ده‌كه‌وێته لیستی ڕه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو ڕۆژێكی مردن و ئازاری به‌رده‌وامه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
