ئه‌نقه‌ره‌و ئیمرالی چاره‌سه‌ر، یان له گۆڕنان؟ ...سووره مه‌رگه‌یی
چه‌ندین ساڵه پرسی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا له دووتوێی ئینكاری سیاسی و چاوچنۆكی نه‌ته‌وه‌یی داگیركاراندا ده‌گوشرێ، به درێژایی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك دوژمنان پێیان وابوو ده‌توانن به‌هێزو زه‌بروزه‌نگ ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی سه‌ركوت بكه‌ن و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌بیر به‌رنه‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌و بۆچوونه له خه‌یاڵی سیاسیه ده‌روون نه‌خۆشه‌كان و مێژووی سه‌ركوتكاری شۆڤێنیزمدا جێی نه‌بۆته‌وه، مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لانی بنده‌ست و په‌لامارو هه‌ڵپه‌ی خۆسه‌پاندنی داگیركارانیش ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌ره‌وه‌یان سه‌لماندووه، ئێمه‌ی كورد‌و داگیركارانی كوردستانیش هه‌مان مێژوومان دووباره كردۆته‌وه كه هه‌ردوو لامانی خه‌ساره‌تمه‌ند كردووه، به‌ڵام خه‌ساره‌ی دوژمنان بۆته ئه‌و په‌ڵه ڕه‌شه‌ی كه بۆ هه‌تاهه‌تایه مێژووی ڕزگاریخوازی گه‌لان نه‌فره‌تی لێده‌كات، خه‌ساره‌ی كوردیش بۆته سیمبولی به‌گژدا چوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م و زۆرداری.
په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان كه بۆ كۆتایی هێنان به خوێن ڕێژی و چارسه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له توركیا ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی كورد‌و توركی كرد، زۆر لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێ و زۆر پرسیاریش به دوای خۆیدا دێنێ، كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بێ چاوه‌ڕوانی و هاتنه پێش و هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نی توركی ئه‌سته‌مه، په‌كه‌كه پێش په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان (8) دیلی سوپای توركی ئازاد كرد، به‌ڵام لایه‌نی تورك چاوه‌ڕانی هه‌نگاوی تری ده‌كرد، له‌كاتێكدا هه‌زاران كورد له‌سه‌ر كورد بوون و به ئازادی ژیان له به‌ندیخانه‌كانی توركیادا ده‌ناڵێنن، له په‌یامه‌كه‌شدا هاتووه كه ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێ، با پێشمه‌رگه له خاكی توركیا بچێته‌ده‌ر، با چه‌كه‌كان بێده‌نگ بن و خه‌باتی سیاسی و دیموكراتی شوێنی بگرێته‌وه، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی له په‌یامه‌كه‌دا هاتوون ئه‌گه‌ر لایه‌نی توركی به پیریانه‌وه بێت هی ئه‌وه‌ن سه‌ره‌داوی گرێكوێره‌كه‌ی پێبدۆزرێته‌وه، به‌ڵام پێناچێت توركیا نێتی باش بێت و بیه‌وێ كێشه‌كه به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌تا دوای ئازاد كردنی (8) دیله توركه‌كه توركیا وه‌ڵامێكی دڵ خۆشكه‌ری نه‌دایه‌وه، له وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لانیشدا توركیا چاوه‌ڕوانی زیاتر ده‌كات و پێیوایه كورد هێشتا قه‌رزداری هه‌نگاونانی زیاتره بۆ ئاشتی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر (په‌كه‌كه) چه‌ك دابنێت پرۆسه سه‌ربازیه‌كان ڕاده‌گرین، دیاره (په‌كه‌كه) له بێ چانسی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك، جا ئه‌گه‌ر هاتوو چه‌كی دانا ئیتر شتێك نامێنێ بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه سه‌ربازیه‌كانی توركیا تا ئه‌ردۆغان بیكاته منه‌ت به‌سه‌ر كورده‌وه، وه‌زیری ناوخۆی توركیاش ده‌ڵێ: چاوه‌ڕوانی چه‌ك دانانی (په‌كه‌كه) ین، به‌ڵام ڕوون نییه بۆ دوای چه‌ك دانان چی پێیه بۆ كورد، ئه‌وه جگه له گله‌یی و گازه‌نده‌ی (عه‌بدوڵا گویلی) سه‌رۆك كۆمار له هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵای توركیا كه به ئاسته‌نگی به‌رده‌م به‌ره‌و پێش چوونی پرۆسه‌ی ئاشتی داده‌نێ.
توركیا ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ به دیموكراتیانه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات پێویسته ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ به‌ڕێز ئۆجه‌لان بڕه‌خسێنێ و لانی كه‌م له‌باتی زیندان له شارێك بیخاته ژێر چاودێری، جگه له‌وه‌ش ده‌بوایه تا گۆڕینی ده‌ستوورو لابردنی به‌ندی یه‌ك گه‌لی ناو خاكی توركیا مه‌رج و داواكاری زیاتری له كورد نه‌بێ، پێویست بوو ئه‌و دوو خاڵه‌ش له په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لاندا وه‌ك سه‌ره‌تاترین مافی كورد خرابانه ڕوو، چونكه به‌بێ گۆڕینی ده‌ستوور كورد ته‌نها ئه‌و مافانه وه‌رده‌گرێ كه (ئه‌تاتورك) و جه‌نه‌ڕاڵه‌كان پێیان ڕه‌وادیوه.
په‌كه‌كه له‌سه‌ر داوای كورد‌و بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك، ئه‌گه‌ر بێ مه‌رجی دڵنیایی و گۆڕینی ده‌ستوور چه‌ك دانێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ، ده‌بێته پاشكۆی ئه‌و بیره شۆڤێنیزمه‌ی كه ئه‌ردۆغان به ڕووه ئایدۆلۆژیه‌كه‌یدا هه‌نگاوی بۆ ده‌نێ و، به‌ڕێز ئۆجه‌لانیش ده‌بێته ئه‌و سه‌ركرده‌ی كه ئازاد بوونی خۆی پێ له ئازادی گه‌له‌كه‌ی گرنگتره.
ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه ده‌رگای ئاشتیان كردۆته‌وه‌و فه‌رمووی توركیایان كردووه بۆ هاته‌نه ژووره‌وه، ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاش پێشوازیان له‌و ده‌رگا كردنه‌وه‌یه كرد، ئه‌وه‌ش بۆ كورد ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه‌و توركیای خستۆته دووڕیانی جه‌نگ و ئاشتی و پرسی كوردیشی له باكووری كوردستان خستۆته به‌رده‌م چاودێری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، توركیاش له‌ژێر هه‌مان چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدایه له‌وه‌ی جه‌نگ هه‌ڵده‌بژێرێ یان ئاشتی، تاكه خاڵی به‌هێزی په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لانیش ئه‌و خاڵه‌یه كه كورد دڵی پێ خۆش كات، به‌ڵام بێ هه‌نگاونانی توركیا هه‌ر هه‌نگاوێكی تر بنرێ به زیانی كورد ته‌واو ده‌بێ، چونكه كورد له باكووری كوردستان له‌وه‌ی زیاتر كردووه كه بتوانێ باڵانسی نیه‌ت پاكی توركیای پێ وه‌خوێنێ، لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێشێ كه توركیا به‌ڕاستی ئاشتی له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات، یان ده‌یه‌وێ به دیوێكی تردا ئه‌مجاره‌یان له په‌نای ئاشتیه‌وه شه‌ڕی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بكات؟
گومان له‌وه‌دا نییه كه به‌ڕێز ئۆجه‌لان دوای (14) ساڵ له زیندانی، كورد له باكووری كوردستان كه‌سایه‌تیه سیاسی و شۆڕشگێڕی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی به زیندوویی هێشتۆته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته ڕێگر له‌وه‌ی توركه‌كان بتوانن كورد به ده‌سته‌و گرووپ گرووپ بكه‌ن و جیاوازیه سیاسیه‌كان بكه‌نه بنه‌مای چه‌واشه‌كاری و یه‌كهه‌ڵوێستی و كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی پێ له‌باربه‌رن، كه به درێژایی مێژوو داگیركاران له‌و یه‌كهه‌ڵوێستیه‌و كۆده‌نگیه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد ترساون، پێده‌چێ به ده‌نگه‌وه هاتنی توركیا بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد پیلان و هه‌وڵدان بێ بۆ له‌ق كردنی پێگه و ناشیرین كردنی كه‌سایه‌تی به‌ڕێز ئۆجه‌لان، مه‌رج و داخوازیه‌كانی توركیاش بۆ ئاشتی واده‌رده‌كه‌ون بیه‌وێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ بدات هێڵی سووری چه‌ك دانانی په‌كه‌كه به به‌ڕێز ئۆجه‌لان ببه‌زێنێ، ئه‌وكاته‌ش هه‌ڵوێستی كورد له باكووری كوردستان دابه‌ش ده‌بێ به‌سه‌ر (به‌ڵێ و نا) دا، بۆیه ده‌بێ ئۆجه‌لان پاراستنی كه‌سایه‌تی خۆی له‌به‌رچاو بگرێ و ئه‌و ڕاستییه بزانێ كه زیاد له پێویست هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری ناوه، بێ چاودێری هاتنه پێشی توركیا له هه‌نگاوه‌كانی، هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه باوێت ده‌بێته له گۆڕنان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
