له گونده‌كه‌ی ئێمه ماڵێك مریشكیان كورك ده‌بێ و خاوه‌ن ماڵ هێلكه‌ی مریشك و قه‌ل و مراوی وه‌به‌رده‌نێ، كاتێك هێلكه‌كان ده‌ترووكێن و جووجه‌ڵه‌كان تۆزێ په‌ره‌وازه ده‌بن، كێشه‌و گرفتی گه‌وره بۆ مریشكی هه‌ژار درووست ده‌بێ، به تایبه‌تی به‌یانیان كاتێك كابان مریشك و جووجه‌ڵه‌كانی ده‌رده‌كاته ده‌ره‌وه، جووچكه مریشكه‌كان ده‌چنه سه‌ر زبڵدان، جووچكه قه‌له‌كانیش ده‌چنه ناو غه‌رداڵ و چقڵ و چاڵ، مراویه‌كانیش ده‌چنه ده‌م كانی و ئاو، مریشكه‌كه‌ش هه‌موویان به هی خۆی ده‌زانێ و نازانێ بچێته لای كامیان، به ناچاری له به‌ینیاندا ده‌وه‌ستێ و له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا تا دره‌نگانی ئێواره قرته‌قرت ده‌كات.
كاتێك له ڕاگه‌یاندنه‌كان گوێ بیست بووم كه كاك قادر عه‌زیز گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر سێلایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن پشتگیریم بكه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم خۆم كاندید ده‌كه‌م، ماوه‌یه‌ك پێكه‌نیم، به‌وه‌نا كه ده‌رناچێ و سێلایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌م فیلمه سیاسییه ده‌وری ئه‌كته‌ره شكست خواردوه‌كه‌ی ڕابردووی ده‌ده‌نێ، ئه‌جاره‌ش خۆیان نا‌وێرن و له‌باتی كه‌مال میراوده‌لی كاك قادر عه‌زیز ده‌نێرن، هه‌رچه‌نده ڕێگایه به‌خۆم ناده‌م مێژووی شۆڕشگێڕی و پێشمه‌رگایه‌تی و ژیانی شاخ و ناو ئه‌شكه‌وتی كاك قادر به مێژووی هه‌ڵاتن و كورد به‌جێهێشتن له ته‌نگانه‌و ژیانی ئه‌وروپی كه‌مال به‌راورد ناكه‌م، به‌ڵام چی بكه‌ین كاتێك كاك قادر له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌ی هه‌یه‌تی ته‌پكه‌ی ئۆپۆزسیۆنێك نه‌بینێت كه له‌سه‌ر دژایه‌تی و سڕینه‌وه‌ی مێژووی سه‌روه‌رییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دامه‌زراوه.
به‌وه پێكه‌نیم گریمان كاك قادر عه‌زیز به هێزی سێلایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له هه‌ڵبژاردن توانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ده‌ست بێنێ، ئه‌و كاته به‌ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامیه‌وه تووشی چ ده‌ردێك ده‌بێ! چونكه ئه‌و سێلایه‌نه وه‌ك جووچكه قه‌ل و مریشك و مراویه‌كه هه‌ر یه‌كه‌یان حه‌زو خولیای سیاسی پێكناكۆك و ئامانجی دژ به‌یه‌ك و شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌ك گرفت و كێشه بۆ كاك قادر درووست ده‌كات كه ده‌بێته مایه‌ی سه‌ر لێتێكچوونی و نازانێ بچێته لای كامیان، ناشتوانێ پێكه‌ویان بگوونجێنێ، به‌ده‌نگی ئه‌وانیش ده‌رچووه‌و وه‌ك وه‌فایه‌ك سۆزی بۆ هه‌رسێك لایانه‌كه‌ش هه‌یه، جا بۆ ئه‌وه‌ی دڵی هیچ لایه‌كیانی لێ نه‌ڕه‌نجێ و وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن بتوانێ دادوه‌رانه هاوسه‌نگی له نێوانیان ڕابگرێ، ده‌بێ به ناچاری وه‌ك داوه‌ڵی سیاسی له به‌ینیاندا ڕاوه‌ستێ، خاڵێكی تر كه ده‌بووایه كاك قادر هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كردباو به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بدات پێویست بوو وه‌ڵامی ئه‌و چه‌ند پرسیاره‌ی وه‌رگرتبایه‌وه.
ــ بۆچی دوو ده‌وره‌یه هه‌ر سێك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كانیان هاورده ده‌كه‌ن؟
ــ ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی ده‌سه‌ڵاته (ارحل) له دیموكراتی و پێكه‌وه ژیانی سیاسی ده‌كات، ده‌بێ كاك قادر بپرسێ له‌پای چی به‌رزترین پۆستی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌نه خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی سیاسی؟
ــ ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر به سێ حزب كه‌سێكی شایانی ئه‌و پۆسته‌یان نییه‌و هه‌ر جاره‌و كه‌سێك ده‌كه‌نه به‌ڵاگێڕی شكسته سیاسیه‌كانی خۆیان، دوای (ارحل) و ڕووخان چی وه‌ڵامی ده‌ریایه‌ك خوێن و ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانیدان ده‌ده‌نه‌وه؟
ــ به‌كام لۆژیك كاك قادر مێژووی خه‌باتی خۆی ده‌خاته گره‌وێكی دۆڕاو و ڕه‌نج و ماندوو بوونی له‌به‌رده‌م باهۆزی بوغزوكینه‌ی سیاسی ئۆپۆزسیۆنێكی ده‌ست له پشتدراو ده‌كاته ماڵی قیڕوسیا؟
ده‌بێ كاك قادر ڕێز له ڕابردووی خۆی بگرێ و ئه‌و ڕاستییه بیر خۆی بێنێته‌وه كه ئه‌و كه‌سێكی وه‌ك كه‌مال میراده‌لی بێ مێژوو نییه، تا به ئاسانی بكه‌وێته داوی ئۆپۆزسیۆن و به ئاره‌زووی خۆیان هه‌له‌كه‌سه‌مای گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی پێبكه‌ن، ده‌بێ خۆی له‌وه به گه‌وره‌تر بزانێ ئۆپۆزسیۆن بیاكاته تاقیگه‌ی حزبی و وه‌ك ده‌یانه‌وێ زه‌ختی سیاسی پێبگرن و ئاستی هێزی خۆیانی له‌سه‌ر تاقی بكه‌نه‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
