
هه‌موو كورد بڵێ ڕاسته من باوه‌ڕ ناكه‌م! ...سووره مه‌رگه‌یی
كورد به‌ختی به سێكوچكه نییه، سێكوچكه‌ی داگیركارانی كوردستان تورك و فارس و عه‌ره‌ب، سێكوچكه‌ی ڕاگواستن و به عه‌ره‌ب كردن و به به‌عسی كردن، دوو سێكوچكه‌ن به درێژایی مێژوو سه‌رچاوه‌ی كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌كانی كورد بوون، هێشتا سێكوچكه‌كانی زوڵم و سته‌م هه‌ره‌شه له بوونی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌ن، سێكوچكه‌ی چه‌واشه‌كاری بانگخوازو شرۆڤه‌كارو چاودێری سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆش بوونه مۆرانه‌ی كوردایه‌تی و ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌قرتێنن، ئه‌م وڵاته به‌سه‌ر بانگخوازو شرۆڤه‌كارو چاودێری سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ گه‌ڕاوه، به هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی ئه‌وه‌نده‌ی كورد بانگخوازیان نیه، به‌ریتانیا كه سه‌ری له سیاستدا سپی كردووه ئه‌وه‌ندی كورد شرۆڤكارو چاودێری سیاسی نین، ئه‌مه‌ریكا كه به ناخی دیموكراتیدا ڕۆ چووه كه‌متر له كورد ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر بانگخوازو شرۆڤه‌كارو چاودێری سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ جیا بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بێ قڕه‌و كێشه‌و گرفت له چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كدا ده‌حه‌وێنه‌وه، له ڕووی ژماره‌ی بانگخوازو شرۆڤه‌كارو ساودێری سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ له پێشه‌وه‌ین، به‌ڵام له ڕووی چۆنایه‌تیه‌وه بانگخوازه‌كان پێویستیان به‌وه‌یه بانگی نه‌ته‌وه‌ییان به‌سه‌ردا بخوێندرێ، شرۆڤه‌كارو چاودێره سیاسیه‌كان پێویسته چاودێری نه‌ته‌وه‌ییان به‌سه‌ره‌وه‌بێ، ڕۆژنامه‌نووسه سه‌ربه‌خۆكان پێویسته به سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی ئاشنا بكرێن.
ئه‌وه‌ی ئایه‌تێك و دوو فه‌رمووده‌ی له‌به‌ر كرد‌و له كه‌ناڵێك ده‌ركه‌وت لێمان ده‌بێته بانگخواز، به‌هه‌شت و دۆزه‌خ به سیاسی ده‌كه‌ن و به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گرووپێكی دیاریكراو نه‌خشه‌ی چوونه به‌هه‌شتمان بۆ ده‌كێشن و به ئاگری دۆزه‌خیش ده‌مانترسێنن، له‌گه‌ڵ (مورسی) سه‌ما ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ (حه‌ماس) كۆڕی شین داده‌به‌ستن، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی (غه‌ززه) دروست بكات بانگخوازه‌كانی كوردستان ده‌یكه‌نه هه‌راو فه‌رته‌نه‌یه‌ك كه‌چكی قوڵه‌ی تێنه‌چێ، كه‌چی بۆ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌و كوردستانی بوونی كه‌ركوك و هه‌ره‌شه له زه‌وتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مه ئازادیه‌ی به ده‌ریایه‌ك خوێن هێنراوه‌ته دی به‌رد بێته ده‌نگ ئه‌وان نایه‌نه ده‌نگ، له‌وه‌ش سه‌یرتر بۆ خه‌ڵك بانگ ده‌ده‌ن و كوردایه‌تیمان لێ حه‌رام ده‌كه‌ن و ده‌مانگێڕنه‌وه بۆ پاشخانی ئایدۆلۆژیی و له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا ده‌مانخه‌وێنن و به ڕه‌حمه‌تی عروبه‌مان ده‌سپێرن.
ڕۆژانه له‌م كه‌ناڵ و له‌و كه‌ناڵ چه‌ندین شرۆڤه‌كارو چاودێری سیاسی بۆ ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێك ده‌رده‌كه‌ون و هه‌ڵگێڕو وه‌رگێڕی ڕووداوه سیاسه‌كانی دنیا ده‌كه‌ن و دواتر ون ده‌بنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می گه‌مارۆ ئابووریه‌كه‌دا بۆ پێداویستی ڕۆژانه سه‌ره‌یان گرتبێ ئه‌وان ده‌ڕۆن و ڕۆژی دواتر چه‌ند دانه‌یه‌كی تر ده‌رده‌كه‌ون، له‌و ماوه كه‌مه‌دا ده‌یكه‌نه گه‌ڕه‌لاوژه‌و پشكنینی سیاسی بۆ كۆی ڕووداو و پێشهاته سیاسییه جه‌نجاڵه‌كانی كوردستانی و عێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن زۆر جاران ده‌بنه دادوه‌رو له ماوه‌ی كه‌متر له چه‌ند خوله‌كێك تاوانبار‌و تاوانلێكراو له یه‌كتری جیا ده‌كه‌نه‌وه، دواتر ده‌بنه ماڕشاڵ و جه‌ڕه‌ناڵی سه‌ربازی و به‌ر له ڕوودانی جه‌نگ براوه‌و دۆڕاو دیاری ده‌كه‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه بڵێن، به‌لایانه‌وه گرنگ نییه چی ده‌ڵێن، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر شاشه ده‌ركه‌ون و به شرۆڤه‌كارو چاودێری سیاسی ناو ببرێن، به‌لایانه‌وه گرنگ نییه چۆن شاشه جێ‌دێڵن.
له كوردستان ڕۆژنامه‌نووسه سه‌ربه‌خۆكان به جنێودان و سوكایه‌تی كردن به مێژووی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی، گومان خستنه سه‌ر دواڕۆژو تێكه‌ڵكردنی دۆست و دوژمن، له‌بار بردنی گوتار‌و هه‌ڵوێستی نیشتیمانی، كار كردن له‌سه‌ر شێواندنی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و تێكدانی ژینگه‌ی سیاسی و كاری پێكه‌وه‌یی ده‌ناسرێنه‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌وان پێ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆیان داده‌گرن به‌ڵام ناخیان داگیركراوه، ویژدانیان كڕاوه‌و خواستی موخابه‌راتی داگیركارانی كوردستان ده‌گوازنه‌وه، بۆیه هه‌موو كورد بڵێ ڕاسته و شانازی به بوونیانه‌وه بكات، من نه باوه‌ڕ ده‌كه‌م و نه شانازیش به بوونیانه‌وه ده‌كه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر به ڕاستی ئه‌و هه‌موو بانگخوازه‌مان هه‌یه، بۆچی بانگێكی نه‌ته‌وه‌ییمان لێیان نه‌بیست! ئه‌گه‌ر به ڕاستی ئه‌و هه‌موو شرۆڤه‌كارو چاودێره سیاسیه‌مان هه‌یه، بۆچی پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییمان لێیان نه‌دی! ئه‌گه‌ر به ڕاستی ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسه سه‌ربه‌خۆیه‌مان هه‌یه، بۆچی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئازادمان نه‌هاته به‌رده‌ست!.
له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا نه‌هاتی كورد و هاتی دوژمنانی له‌وه‌دایه ئه‌و هه‌موو به‌ناو بانگخوازو شرۆڤه‌كارو چاودێری سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسه سه‌ربه‌خۆیه‌ی هه‌یه، به‌ڵام بانگخوازه‌كانی بانگی نه‌ته‌وه‌یی ده‌شێوێنن، شرۆڤه‌كارو چاودێره سیاسیه‌كانی له شرۆڤه‌كاریدا كۆڵه‌وارن و له چاودێری كردنی ماف و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییكاندا نابینان، ڕۆژنامه‌نووسه سه‌ربه‌خۆكانی به‌گژ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌چنه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
