بانگهێشت كردنی سه‌رۆك بارزانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دیاربه‌كری پایته‌ختی كوردایه‌تی و مه‌ڵبه‌ندی رابوون و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌یی، زۆر ره‌هه‌ندی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له‌دوای خۆی به‌جێدێڵێ، به‌ر له رۆیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك (بارزانی) ش سه‌ره‌تای ئه‌و ره‌هه‌نده سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییانه ده‌ركه‌وتوون، یه‌كێك له‌و ره‌هه‌نده سیاسییه زۆر گرنگانه، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد زۆر جاران و له زۆر بۆنه‌دا داگیركارانی كوردستانی له‌وه ئاگادار كردۆته‌وه كه پرسی كورد به زوڵم و سته‌م و كوشت و بڕو ئه‌قَڵی شۆڤێنی چاره‌سه‌ر ناكرێ، ئه‌وه‌ی پرسی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دیالۆگ و سیاسه‌تی كوردبینی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن خاك و كه‌لتوور و مێژووی تایبه‌ت به خۆی، بۆیه ده‌كرێ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانی له نێوان كورد و داگیركارانی كوردستاندا بكرێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه دوژمنكارییه‌ی كه داگیركارانی كوردستان له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورددا پشتیان پێده‌به‌ست و به دوا رێگا چاره‌سه‌ریان ده‌زانی.
ره‌هه‌ندێكی تر كه ده‌كرێ به ره‌هه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی ناو به‌رین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له شارێكی وه‌ك دیاربه‌كری كوردنشینه، ئه‌وه‌ش بڕینی ئه‌و سنووره ده‌ستكرانه‌یه كه داگیركارانی كوردستان به بڤه‌یان ده‌زانی، ئه‌گه‌ر تا دوێنێ بارزانی نه‌مر له وه‌ڵامی زه‌بر و زه‌نگی دوژمنان‌دا بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد ئه‌و سنووره ده‌ستكرانه‌ی به هێزی شۆڕشگێڕی ده‌یبڕین، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گۆڕانكارییه‌كان و خوێندنه‌وه‌یه‌كی درووست بۆ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به هێزی سیاسی و دیبلۆماسی سه‌رده‌میانه ده‌یانبڕێ، دیاره له‌دوای جه‌نگی چاڵدیرانی نێوان ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی و ئیمپراتۆری عوسمانی له ساڵی 1514 پرسی كورد به دووانه كرا‌و، له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیش پرسه‌كه ئاڵۆزتر كرا‌و وه‌ك كێشه‌ی ناوخۆی چوار وڵات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا، له‌وه‌شدا داگیركاران مه‌به‌ستیان بوو هه‌ڵوێست و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی به رووخساری كێشه‌كه‌وه نه‌هێڵن، ئه‌وه‌ش جیا له‌وه‌ی پرسی كوردی له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دابڕی، ده‌رفه‌تی بۆ داگیركارانیش ره‌خساند كه له چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه ئاڵۆزێنراوه‌دا پشت به هێز و زه‌بر و زه‌نگی سه‌ربازی ببه‌ستن، به‌ڵام دیدار و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا تۆخكردنه‌وه‌ی خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه له‌و كارنامه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌دا كه سه‌رۆك بارزانی ساڵانێكه نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه، جگه له‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان چالاك كردنی پرۆسه‌ی ئاشتییه له‌و وڵاته‌دا، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه ده‌وڵه‌تی توركیا هاتۆته سه‌ر ئه‌و رایه‌ی كه كێشه‌ی كورد پێویستی به چاره‌سه‌رێكی دیموكراسیانه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستیان به سه‌رۆك (بارزانی) یه كه هه‌م له خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌و هه‌م له خه‌باتی دیموكراسیدا ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئامه‌د، سه‌رۆكی حزبی (مه‌هه‌په) ی نه‌ته‌وه‌په‌رست به نوێنه‌رایه‌تی شۆڤێنیزمی توركی دژ به‌و سه‌ردانه هاته سه‌ر خه‌ت و ئه‌و سه‌ردانه‌ی به ترسناك ناوبرد، هه‌ڵبه‌ت شتێكی ئاساییه كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك دژ به دانیشتن و گفتوگۆ بێت له‌گه‌ڵ مێژووی پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه سه‌رۆك (بارزانی) یه، چونكه ئه‌وانه به‌رده‌وام له مێژووی پێشمه‌رگه ترساون و ئه‌و مێژووه‌یان به هه‌ره‌شه له‌سه‌ر سیاسه‌تی فراوانخوازی خۆیان زانیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاساییه كه‌سانێك بانگه‌شه‌ی كوردایه‌تی بكه‌ن و بكه‌ونه سه‌نگه‌ری حزبی (مه‌هه‌په) ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركی و دژ به‌و رووداوه گرنگ و مێژوویییه و هه‌ڵوێستی سنوور بڕی سه‌رۆك بارزانی بوه‌ستنه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی به ئاشكرا به رووخساری سیاسی هه‌ندێ ده‌سته‌و گرووپی كوردییه‌وه ده‌بینرێ دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژانێكی (مه‌هه‌په) ییان پێوه دیاره‌و هه‌وڵده‌ده‌ن له گرنگی و گه‌وره‌یی ئه‌و رووداوه مێژووییه كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆیه ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له گرنگی و گه‌وره‌یی مێژووی پێشمه‌رگه كه‌مده‌كه‌نه‌وه، له هه‌نگاونان و روانین بۆ دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی كه‌مبڕ و كورتبینن.
وه‌ك پێشتر باسم له‌وه كرد له پشت ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی زۆر ره‌هه‌ندی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ن، ئه‌وه‌ی كه پێویسته له كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و راستگۆیانه تیشكی بخه‌ینه سه‌ر، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ پێشوازییه‌كه پێچوانه ده‌بێته‌وه، دیاره پێشوازییه‌كه له پایته‌ختی گه‌وره‌ترین پارچه‌ی كوردستانه، به هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆك بارزانی و به پۆسته‌ری كوردی و ده‌نگی زوڵاڵی شڤان په‌روه‌ر پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كرێ، له‌كاتێكدا ده‌نگی شڤان په‌روه‌ر وه‌ك ده‌نگی چه‌كی شانی پێشمه‌رگه له توركیا قه‌ده‌غه بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و سروودی شۆڕشگێڕی شڤان په‌روه‌ر له دیاربه‌كری كورده‌واری تێكه‌ڵ به یه‌كتری ده‌بن و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاهه‌نگ ئامێزدا ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته شۆڤێنییه‌كانی به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی تێكده‌شكێنن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له له باكووری كوردستان رووده‌دات پێشوازی كردنی دیاربه‌كره له هه‌ولێر و قامیشلۆ، خوێندنه‌وه‌ی مێژووی هاوبه‌شی نێوان بارزانی نه‌مر و شێخ سه‌عیدی پیرانه، ئه‌وه‌ی له‌و ناوه‌دا دیار نییه مه‌هاباد و مێژووی پێشه‌وا (قازی) یه، به‌ڵام بوونی ئاڵای كوردستان وه‌كو یه‌كه‌م ئاڵای هه‌ڵكراو به‌ده‌ستی پێشه‌وا قازی، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه هێزی مه‌هاباد و روحی پێشه‌وا له‌و پێشوازییه‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه، بۆیه ده‌كرێ پێشوازی كردن له سه‌رۆك بارزانی و شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان به‌سه‌ریه‌وه له وڵاتێكی وه‌ك توركیای ته‌نگاو به دیتنی، به‌و ره‌هه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه ناوبه‌رین كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك (بارزانی) سه‌ركه‌وتنی ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌یه كه به ئامانه‌ت له بارزانی نه‌مری وه‌رگرتووه، هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌شه سه‌رۆك بارزانی له سیاسی و سه‌ركرده‌كانی تری كورد جیا ده‌كاته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
