ئێمه رۆڵه‌ی میدیا و كه‌یخوسره‌وین
دینمان ئاینمان هه‌ر نیشتیمان
دوای ئه‌وه‌ی له كۆماری كوردستان و له ساڵی 1946 (ئه‌ی ره‌قیب) وه‌ك سروودی نیشتیمانی دیاریكرا، له‌و كاته‌وه كورد به‌رده‌وام له كاته زۆر هه‌ستیاره‌كاندا وه‌ڵامی سیاسه‌تی داگیركاری و قڕكردن و له‌ناوبردنی پێداوه‌ته‌وه، له شكستدا هێزی هه‌ستانه‌وه‌ی لێوه‌رگرتووه، له په‌لاماردا وشه‌كانی بۆ كورد بوونه‌ته وزه‌ی به‌رگری و خۆڕاگری و به‌رده‌وامی، له رابووندا ئاوازه‌كه‌ی بۆته ئاوازی یه‌كهه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی و گوتاری نه‌ته‌وه‌ییمان پێچڕیوه، له شۆڕشدا پیته‌كانی بوونه‌ته گولله‌ی چه‌كی شانی پێشمه‌رگه و سه‌ر سینگی دوژمنمان پێسمیوه، له مه‌رگدا وتنه‌وه‌ی رسته‌كانی مژده‌ی نه‌مری پێبه‌خشیوین.
جا ئه‌گه‌ر (ئه‌ی ره‌قیب) بۆ كورد وه‌ڵامی قڕكردن و هێزی هه‌ستانه‌وه‌و وزه‌ی به‌رگری و ئاوازی نه‌ته‌وه‌یی و گولله‌ی چه‌كی شانی پێشمه‌رگه و مژده‌ی نه‌مری بووبێت، بۆ ده‌بێ ئه‌مرۆِ بكه‌وێته ژێر هه‌ژموونی جیاوازی سیاسی و ژێر تیخی ژه‌نگنی ئایدۆلۆژی!
جا ئه‌گه‌ر (ئه‌ی ره‌قیب) له به‌رامبه‌ر بانگه‌شه‌ی برایه‌تی ساخته‌و هه‌رای فریوده‌رانه‌ی پێكه‌وژیانی ئایدۆلۆژی، بۆ پاراستنی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵوێستی كوردپارێزی ئارامترین په‌ناگه بووبێت، بۆ ده‌بێ ئه‌مڕۆ له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا بێڕێزی و سووكایه‌تی پێبكرێ! پرسیار ئه‌وه‌یه ده‌بێ چ پیلانێك له پشت ئه‌و بێڕێزی و سووكایه‌تی پێكردنه‌وه هه‌بێ؟ له كاتێكدا ئه‌و ئازادی و خۆشگوزه‌رانیه‌ی ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستان بۆ كوردی پارچه‌كانی تریش به‌دیهاتووه، به‌ری ره‌نجی خه‌بات و ماندوو بوونی ده‌یان ساڵه‌ی وتنه‌وه‌ی (ئه‌ی ره‌قیب) بووه.
گومان له‌وه‌دا نییه ئاڵا و سروودی نیشتیمانی ئه‌و دوو پیرۆزیه نه‌ته‌وه‌ییه‌ن كه ده‌بێ هه‌موو جیاوازییه سیاسییه‌كان له ده‌وریان كۆببنه‌وه، جیاوازی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبیش تا ئه‌و شوێنه ره‌وا و به‌جێن كه ئاڵا و سروودی نیشتیمانی به هێڵی سوور بزانن، به‌ڵام ده‌بینین له كاتی زۆر هه‌ستیاردا ئه‌و دوو پیرۆزیه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ره‌شه‌ی تاكڕه‌وی سیاسی و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئایدیایه‌كی دیاریكراو.
له سه‌روبه‌ندی لادانی مورسی له ده‌سه‌ڵات ته‌نگنه‌زه‌ره‌كانی كوردستان تۆڵه‌ی شكستی ئیخوانه‌كانی میسریان له ئاڵای كوردستان كرده‌وه، بێ‌باك له به‌زاندنی هێڵی سووری نه‌ته‌وه‌یی، چوونه ناو بازنه‌ی ره‌شی ئایدۆلۆژی و وێنه‌ی (مورسی) یان له شوێنی خۆره‌كه‌ی ناو ئاڵای كوردستان دانا، وه‌ك ئه‌وه‌ی وێنه‌ی مورسی زیاتر له خۆری ده‌مكه‌لی ئاسۆی كوردایه‌تی به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌ییمان روون بكاته‌وه.
له یه‌كه‌م دانیشتینی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان جارێكی‌تر سروودی نیشتیمانی كه‌وته‌وه ژێر هه‌ره‌شه‌و سووكایه‌تیشی پێكرا، پاڵكه‌وتن له‌كاتی چڕینی سروودی نیشتیمانی تاوانه و بێڕێزی كردنه به سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و له خاچدانی نیشتیمانه، ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها گوێ له خۆیان ده‌گرن، به‌و هه‌ڵوێسته‌یان حاشایان له مێژووی به‌ره‌نگاری كرد و سه‌لماندیان كه (رۆڵه‌ی ره‌نگی سوور و شۆڕش) نین و له (رابردووی خوێناوی كوردیش) روو وه‌رده‌گێڕن، له روانینیش بۆ دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ (قه‌ومی كورد هه‌ڵناستنه سه‌ر پێ) و له (نه‌خشاندنی تاجی ژیان) ی كوردایه‌تیش بێبه‌رین.
ئه‌وه‌ی له (6/11) و له دانیشتنی یه‌كه‌می خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان روویدا رێكه‌وت نه‌بوو، پیلانێكی پێشوه‌ختی ئاماده‌كراو بوو، چونكه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی (21) ی ئه‌یلول له كارنامه‌ی لیستی (دادگه‌ری و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی) گوێبیستی نه‌بووین.
ئه‌وه‌ی له (6/11) و له دانیشتنی یه‌كه‌می خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر (ئه‌ی ره‌قیب) هێنرا، كوده‌تایه‌كی بێ جووڵه‌ی نه‌خشه بۆ كێشراو بوو، ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و دوومه‌ڵانه سیاسییه شاراوه بوو كه زه‌مه‌نێكه هه‌ره‌شه‌ی پێ له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی سیاسی و خه‌باتی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێ، بۆیه پێویسته هه‌موومان به هه‌ستانه سه‌رپێ وه‌ڵامی ئه‌و كوده‌تا بێ جووڵه‌یه بده‌ینه‌وه‌و دووباره بڵێین:
ئێمه رۆڵه‌ی میدیا‌و كه‌یخوسره‌وین
دینمان ئاینمان هه‌ر نیشتیمان
ئێمه رۆڵه‌ی ره‌نگی سوور و شۆڕشین
سه‌یریكه‌ن خوێناویه رابدوومان
كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه، كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه
كورد زیندووه، زیندووه‌و قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاكه‌مان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
