دیموكراسی له كوردستان كراوه‌ته كه‌ره‌سه‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی و ریكلامی جوانكاری حزبی، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ماكانی دیموكراتی و رێز گرتن له ئه‌رك و مافی كه‌مینه و زۆرینه، بێ‌باك له شێواندنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و وردبوونه‌وه له ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می، بێ له‌به‌رچاو گرتنی گه‌رموگوڕی رووداوه‌كانی ناوه‌چه‌كه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌ی پرسی كورد وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی گوزه‌ری پێدا ده‌كات، هه‌ر حزبه‌و به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كاو پێناسه‌یه‌كی كرچ و كاڵی حزبی بۆ داده‌تاشێ، به هه‌موو پێوه‌ره سیاسی و فكری و زانستییه‌كانیش پێناسه‌كان ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ یه‌كتری ناكۆكن، ئه‌گه‌ر له‌به‌ریه‌كتریان رانێی وه‌ك دوژمنی بابه‌كوشته مۆڕه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی خوێن رشتنێ له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش تاكی كوردی به شێوه‌یه‌ك تووشی به‌دگوومانی كردووه له‌باتی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی حزبه‌كان له چه‌مكی دیموكراتی وه‌ربگرێ، ناسنامه‌ی دیموكراتی له بانگه‌شه‌و موزایه‌ده‌ی سیاسی حزبه‌كان وه‌رده‌گرێ.
ئه‌زموونه مێژووییه‌كان پێمان ده‌ڵێن: له هه‌موو دنیادا هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات تووشی كۆمه‌ڵێك كارلێك و كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بن، وه‌ك بوونی كه‌سایه‌تی سیاسی و یاسایی دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تی، ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری، وشیاری سیاسی و رۆشنبیری تاك، كه‌لتوورو داب و نه‌ریت، به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه پێشكه‌وتنخواز و كۆنه‌پارێز و دواكه‌وتووه‌كان و زۆری تریش، له‌و كارلێك و كاردانه‌وه گرنگانه‌ن كه دێنه پێشێ و ئاستی جووڵه‌ی پرۆسه‌كه دیاریده‌كه‌ن، بۆیه پرۆسه‌ی بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام و قۆناغبه‌رند كراوه‌و میكانیزمی كار كردنیش له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ده‌گۆڕێ، چه‌ندی زووتریش كارلێكه‌كان له‌ناو پرۆسه‌كه‌دا بتوێنرێنه‌وه ئه‌وه‌نده‌ش زوتر ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی پرۆسه‌كه خێراتر ده‌بێ.
له كوردستان حزبه عه‌لمانییه‌كان جیا له‌وه‌ی له پێناسه‌ی دیموكراتیدا رای جیاواز و ته‌نانه‌ت دژ به یه‌كیشیان هه‌یه، له پرۆسه‌ی بونیادنانیشدا زیاتر پرۆسه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی له‌به‌رچاو ده‌گرن، نه‌ك كاری هاوبه‌ش بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كارلێك و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری كاردانه‌وه‌كان، ئه‌وه‌ش وایكردووه له به‌رامبه‌ر هێزه نا دیموكراتخوازه‌كان لاواز ده‌ربكه‌ون و، ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسینن پرۆسه‌ی بونیادنانه‌كه به ئاراسته‌ی هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌و ژێرخانه‌دا به‌رن كه كۆمه‌ڵگای دیموكراتی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی بۆ چه‌واشه‌كردنی شه‌قام و فێڵ كردن له خه‌ڵك و هێزه عه‌لمانییه‌كان به كه‌مته‌رخه‌م و پرۆسه‌ی بونیادنانه‌كه‌ش به سست له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، وایده‌رده‌خه‌ن كه بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات له عه‌لمانییه‌كان به په‌رش ترن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دوای بیست ساڵ كار كردن بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات به ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یشتووینه‌وه‌و، ئه‌وان ئه‌گه‌ر ده‌ست كراوه بوونایه له كوردستان به شێوه‌یه‌ك دیموكراتیان ده‌چه‌سپاند ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكایان ته‌ریق ده‌كرده‌وه.
لێره‌دا پێویسته له پرۆسه‌ی بونیادنانی دیموكراسیدا ئاماژه بۆ دوو سه‌رنجی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره بكه‌ین.
1ــ ئیسلامیه‌كان پشت له په‌یامی ئیسلامی بوونی سیاسی خۆیان ده‌كه‌ن و داوای كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی هاوشێوه‌ی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌یه‌كی خۆ به رادیكاڵ زانی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (به زارێك ده‌خۆن و. . . ده‌ڕین) به‌وه‌ش یا ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ په‌یامی ئیسلامی بوون راستگۆ نین، یا ئه‌وه‌تا به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری مه‌به‌ستیانه فێڵ له دیموكراسی بكه‌ن، جا ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی یه‌كه‌م راست بێ و له‌گه‌ڵ په‌یامی ئیسلامی بوونه‌كه راستگۆ نه‌بن، مونافیق بوونه‌و به پێی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د. خ) جێگای مونافیقان دۆزه‌خه، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی دووه‌میش راست بێ و فیڵ كردن بێ له دیموكراسی ئه‌وا به دیكتاتۆری سه‌ر ده‌نێنه‌وه.
2ــ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ستراتیجی رادیكاڵ بوونی خۆی له‌ناو تاكتیكی ئیسلامی بووندا ون كردووه، گله‌یی له چه‌ق به‌ستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵه‌ی سیاسی لایه‌نه‌كانی تر ده‌كاو خۆشی به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌تا چۆته ناو سه‌نگه‌ری ئیسلامی سیاسی و ته‌قه له عه‌لمانییه‌ت ده‌كات، ئیسلامییه‌كان و گۆڕانخوازه‌كان دوو ستراتیجی دژ به‌یه‌كیان له‌ناو تاكتیكی ئۆپۆزسیۆن بووندا كۆكردۆته‌وه‌و وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی دیموكراسی به خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه، به تێپه‌ڕبوونی قۆناغی ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌و دوو ستراتیجه دژ به‌یه‌كه تۆڵه‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیریه سیاسییه كاتییه‌ی ئێستا له دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی و پرسی دیموكراسی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌و په‌نجه دیموكراسییه‌ی ئه‌مڕۆ به خه‌ڵكی ده‌مژن، به‌یانی وه‌ك چڕنووكی دیكتاتۆری له زمانیان گیرده‌كه‌نه‌وه،
له‌و دوو سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ش سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر، شه‌رمنی لایه‌نه عه‌لمانییه‌كانی تر‌و بێده‌نگی دۆست و لایه‌نگر و هه‌وادارانی به‌ره‌ی ئیسلامی و به‌ره‌ی رادیكاڵی به‌ناو گۆڕانخوازه له ئاست ئه‌و هاوسه‌رگیریه ساخته‌ی نێوان ئه‌و دوو به‌ره پێكهه‌ڵنه‌كردووه، بۆیه پێویسته لایه‌نه عه‌لمانییه‌كانی تر په‌رده‌ی شه‌رمنی بدڕێنن و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هاوسه‌رگیریه له‌سه‌ر دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌ییمان بخه‌نه به‌رده‌م رای گشتی كوردستانی، له‌سه‌ر دۆست و هه‌وادارانی لایه‌نه‌كانی ناو هاوسه‌رگیریه‌كه‌ش پێویسته گڵۆپی سووری له خه‌ت ده‌رچوون بۆ سه‌رانیان پێبكه‌ن و، رێگه نه‌ده‌ن چیتر پرسی نه‌ته‌وه‌یی و پرۆسه‌ی بونیادنانی دیموكراسی له پێناو مه‌رام و ده‌ستكه‌وتی حزبی به ئاراسته‌ی ئه‌و جۆره هاوپه‌یمانییه ئاخیر شه‌ڕه‌دا ببرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
