كاتێك كه‌ناڵی (kNN) باسی گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ده‌كات، دڵم ده‌گۆڕێ و ده‌ڵێم بچمه گرده‌كه! به‌ڵام كه ده‌بینم نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌سته‌بژێر و پسپۆڕانی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌رده‌رانی سامانی گشتی كردوونه هه‌ڵسووڕاو و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و، به ده‌وری گرده‌كه‌دا سه‌فاومه‌روای پێكردن و به چاو ترووكانێك كه‌شیده‌ی گۆڕانخوازی له‌سه‌رنان، په‌شیمان ده‌بمه‌وه.
كاتێك ده‌بینم هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی سیاسه‌تی شووشه‌یی ده‌كه‌ن و به كۆبوونه‌وه‌ی ژووره تاریكه‌كان قه‌ڵس ده‌بن، دڵم ده‌گۆڕێ و ده‌ڵێم بچمه گرده‌كه! به‌ڵام كه ده‌بینم نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ ئه‌ژدیها حه‌وت سه‌ره ترسناكه‌كه‌ی سوپای قودس و به‌رپرسی جووڵه نه‌هێنییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی ده‌كات، په‌شیمان ده‌بمه‌وه.
كاتێك ده‌بینم گۆڕانخوازانی نه‌گۆڕاو پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌لاوێننه‌وه، دڵم ده‌گۆڕێ و ده‌ڵێم بچمه گرده‌كه، به‌ڵام كه بینیم نه‌وشیروان مسته‌فا له (17) ی شوبات كوده‌تای به‌سه‌ر دیموكراسیدا كرد و ئێستاش كه به هێزی (ارحل) چاوی له كورسی ده‌سه‌ڵات بڕیوه، په‌شیمان ده‌بمه‌وه،
كاتێك ده‌بینم گۆڕانخوازانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردایه‌تی داده‌به‌ستن و فرمێسك بۆ یه‌كخستنی ناوماڵی كورد هه‌ڵده‌وه‌رێنن، دڵم ده‌گۆڕێ و ده‌ڵێم بچمه گرده‌كه! به‌ڵام كه ده‌بینم نه‌وشیروان مسته‌فا به‌سته‌ی ناوچه‌گه‌رایی ده‌چڕێ و شاباشی شارچێتی هه‌ڵده‌دا، په‌شیمان ده‌بمه‌وه.
كاتێك ده‌بینم سه‌رانی سه‌ره‌خۆره‌ی ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی باسی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی ده‌كه‌ن، دڵم ده‌گۆڕێ و ده‌ڵێم بچمه گرده‌كه! به‌ڵام كه فیكه‌ی بایكۆت ده‌بیستم و گرده‌كه روو له كاری پێكه‌وه‌یی وه‌رده‌گێڕێ، په‌شیمان ده‌بمه‌وه.
كاتێك ده‌بینم رێكخه‌ره ناڕێكخراو و هه‌ڵنه‌بژێردراو و نه‌گۆڕاوه‌كه، موزایه‌ده‌ی فراوان كردنی پانتایی ئازادی راده‌ربڕین و یه‌كسانی ئه‌رك و ماف به‌سه‌ر حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تره‌وه ده‌كات، دڵم ده‌گۆڕێ و ده‌ڵێم بچمه گرده‌كه! به‌ڵام كه ده‌بینم خۆی سه‌رچۆپی گرتووه‌و گاوانیشی داوه‌ته ده‌ستی زاواكه‌ی و خوارزاكه‌شی ده‌هۆڵه‌كه ده‌كوتێ، په‌شیمان ده‌بمه‌وه.
كاتێك ده‌بینم ده‌ست رۆیشتووانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شرۆڤه‌ی چه‌مكی هاووڵاتی بوون ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی درووستكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی مۆدێرن بۆ تاكی كورد ده‌كه‌ن، دڵم ده‌گۆڕێ و ده‌لێم بچمه گرده‌كه! به‌ڵام كه ده‌بینم سه‌رده‌مانێك نه‌وشیروان مسته‌فا مه‌رگی هاووڵاتیانی له حه‌ز و خولیای سیاسی خۆیدا شرۆڤه ده‌كرد، په‌شیمان ده‌بمه‌وه.
كاتێك ده‌بینم گه‌نده‌ڵكارانی دوێنێ و گۆڕانخوازانی ئه‌مڕۆ نوقڵانه‌ی گۆڕانێكی ریشه‌یی بۆ سبه‌ی ده‌به‌شنه‌وه، دڵم ده‌گۆڕێ و ده‌ڵێم بچمه گرده‌كه! به‌ڵام كه ئه‌و په‌نده كوردیه‌م دێته‌وه بیر كه ده‌ڵێ: (خووی شیری هه‌تا پیری) په‌شیمان ده‌بمه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
