به‌شێك له نووسه‌ر و چاودێری سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسی حزبیی و سێبه‌ر، ده‌سته‌یه‌ك مامۆستا و قوتابی و خوێنكار و فێرخواز، كۆمه‌ڵێك پزیشك و ئه‌ندازیار و پارێزه‌ر و مه‌لای ئایینی، هه‌ندێك ئافره‌ت و ژن و خانم و خوشك، كه‌مێك وه‌ستا و كرێكار و خاوه‌نكار و به‌ڵێنده‌ر، بڕێك گه‌نج و لاو و پیر و په‌ككه‌وته، چالاكوان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌ر خه‌ونێكی ناخۆش ببینن! یان بڵێی پشتی چاوتان برۆیه، به ئامانجی سیاسی بارگاوی ده‌كرێن و به نوێنه‌رایه‌تی و ده‌ست له پشتدانی حزبی كه‌مپینی تووڕه‌یی ڕاده‌گه‌یه‌نن و واژۆی ناڕه‌زایی كۆده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه جگه له‌م حزب و ئه‌و حزب كه ناوه ناوه مكیاژی بێلایه‌نی له ده‌موچاوی دۆست و ئه‌ندام و ته‌نانه‌ت كادیرانیشیان هه‌ڵده‌سوون و كه‌مپینی ژێر په‌رده‌یان پێ ساز ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و كه‌مپینانه ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و ئارامیه‌یه كه به هێزی شۆڕشگێڕی دوێنێ و ئیراده‌ی دیموكراتخوازی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه، به واتایه‌كی تر ئه‌و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و ئارامیه‌ی كه ده‌رفه‌تی بۆ كه‌مپینی درووست و نادرووست ڕه‌خساندووه، به‌ری ڕه‌نجی كه‌مپینی شاخی پێشمه‌رگه و كه‌سانی ماندوونه‌ناس و شۆڕشگێڕانی كوردستانه، كه به درێژایی ده‌یان ساڵ دژ به سیاسه‌تی داگیركاری و زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی كورد و كاولكردنی وڵاته‌كه‌ی، له كه‌مپینی به‌رگری له سه‌روه‌ی نیشتیمانی و گێڕانه‌وه‌ی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بوون، كه‌مپینه‌كان تا ئه‌و شوێنه ڕه‌او و به‌جێن كه مه‌رامی حزبی و ختووكه‌دانی سیاسیان له‌پشت نه‌بێ، به‌ڵام له كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێن هه‌م دیكتاتۆری سه‌ره‌تاتكێی ده‌ركه‌وتنه‌وه ده‌كات و كۆی ده‌ستكه‌وت و به‌ری ڕه‌نجی خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌مانی خستۆته ژێر هه‌ره‌شه‌وه، هه‌میش ڕوداو و گۆڕانكاری ناوچه‌كه ئه‌گه‌ری گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نزیكتر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش قۆناغێكی هه‌ستیار دێنێته به‌رده‌م پرسی كورد و بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه و به ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمانی و ده‌رچوون له ژێرده‌سته‌یی پێویستیمان به دووربینی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، كه‌چی زۆرێك له ده‌سته و گرووپ و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له باتی كه‌مپینی یه‌كخسنی ناوماڵی كورد، هه‌ر جاره‌و توێژێكی كۆمه‌ڵگا به كه‌مپینی حزبی و گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینی و سیاسه‌تی ناوچه‌گه‌ری سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن.
وه‌ك باسمان كرد دوو ئه‌گه‌ری چاوه‌ڕوانكراو له ئارادان، یه‌كه‌میان سه‌ره‌تاتكێی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی دیكتاتۆری و دووه‌میشیان گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، دواڕۆژ و چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ییشمان ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته ژێر ته‌وژمی كاریگه‌ری هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه، بۆ ڕوو به ڕوو بوونه‌وه‌ی ته‌وژمی ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م و بۆ هاتنه پێشی ته‌وژمی ئه‌گه‌ری دووه‌م و به ده‌وڵه‌ت بوونی كورد‌و ده‌رچوون له بازنه‌ی كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌كانی ڕابردوو، كورد پێویستی به كه‌مپینی یه‌كخستنی ناوماڵی خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی ده‌خاته سه‌رشانی سه‌ركرده و سیاسییه‌كان، مه‌لاو پیاوانی ئایینی، ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان، مامۆستا و قوتابی و خوێندكار و فێرخوازان، ئافره‌تان و ژنان و خانمان و خوشكان، پزیشك و ئه‌ندازیار و پارێزه‌ران، چالاكوان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، وه‌ستا و كرێكار و خاوه‌نكار و بێكار، گه‌نج و لاو و پیر و په‌ككه‌وته‌ی ئه‌م وڵاته، كه‌مپینی یه‌كخستنی ناه‌ماڵی كورد بكه‌نه فه‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌مپینی حزبی و ده‌سته و تاقم و توێژگه‌رایی بكه‌نه سوننه‌ت، بۆیه لێره‌وه پێشنیازی كه‌مپینی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌م و داواش له سه‌ركرده و سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م له‌و كه‌مپینه‌دا ڕچه‌شكێن و سه‌رقافڵه بن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
