سیحر و جادووی درووشم و بانگه‌شه‌ی درووستكردنی جیهانه خه‌یاڵیه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن كاتێك به‌تاڵ ده‌بێته‌وه كه بگه‌نه ده‌سه‌ڵات، چونكه بۆ هه‌موو حزب و لایه‌نێكی سیاسی گرنگ و پێویستیشه كردار‌و ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتدارێتی ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی وتار‌و درووشم و بانگه‌شه‌ی سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنی بن، ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌یڵێ و داوای ده‌كات، ته‌نها به خوای گه‌وره‌و باڵاده‌ست جێبه‌جێ ده‌كرێ و ئه‌ویش بۆ ڕۆژی ئاخیره‌تی هه‌ڵگرتووه، له سیاسه‌تدا هه‌موو ئه‌گه‌رێك چاوه‌روانكراوه، ئۆپۆزسیۆن بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات له هیچ ناسڵمێته‌وه‌و سه‌ر به‌سه‌ر زۆر كوونی مه‌ترسیداردا ده‌كات، له‌و پێناوه‌شدا ملی كوێره ڕێی پڕ هه‌ڵدێری وه‌كو (ارحل) ی تاقی كرده‌وه، په‌ندی له مێژووی (ارحل) وه‌رنه‌گرت و ئێستا به لاواندنه‌وه‌ی سیاسی و یاخی بوون له بنه‌ماكانی دیموكراتی و گووتنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی درووشمی ته‌نها من ڕاستم، خه‌تێكی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی جیاوازدا دێنێ، گریمان به یه‌كێك له‌و ڕێگا نادرووستانه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات، ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانن كه درووشم و بانگه‌شه‌و درووستكردنی جیهانیه خه‌یاڵیه‌كه‌ی ئێستایان بوونه پرسیار‌و به گه‌شیتنه ده‌سه‌ڵاتیان خه‌ڵك داوای وه‌ڵامیان لێده‌كات.
دیاره ئاوه‌دانی و چه‌سپاندنی سیسته‌می دیموكراتی و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی به قۆناغ ده‌چنه پێش، له‌و باره‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه ناوخۆیی و عێراقی و هه‌رێمیه‌ی بۆی درووستده‌كرێ هه‌نگاوی باشی بڕیون و، ساڵانه پێشكه‌وتنی به‌رچاو ده‌بینین، بیركردنه‌وه‌ی نوێ و داهێنانی به‌رده‌وامیش له‌و قۆناغبه‌ندیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، هه‌ر كاتێ ئه‌و قۆناغبه‌ندیه نه‌ما بیركردنه‌وه ده‌گاته خاڵی بنبه‌ست و داهێنانیش ده‌وه‌ستێ، بۆیه ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن داوای ده‌كات ژیانی به‌هه‌شتییه و گه‌یشتن به‌و ژیانه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دایه، له به‌هه‌شت ژیان یه‌ك تایمه‌و كه‌س پێویستی به بیركردنه‌وه نییه، كه‌س پێویستی به داهێنانی نوێ نییه، كه‌س پێویستی به كاركردن نییه، ئه‌وه‌ی به‌هه‌شتی بێ چی حه‌ز بكات دێته به‌رده‌ستی، بخۆ، بخه‌وه، پاڵكه‌وه، مه‌جووڵێ و كار مه‌كه، مه‌ترسه پارێزرای و په‌لامار نادرێی، ده‌كرێ دوو لایه‌نه ئیسلامیه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن دوای گه‌شتنه ده‌سه‌ڵات خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانیدا بێڵنه‌وه‌و بڵێن: خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه، ئه‌وه‌ی به ئۆپۆزسیۆنی بانگه‌شه‌مان بۆ ده‌كرد جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركه ئیسلامیه بوو كه پێمان سپێردرابوو، ئه‌گه‌ر بێتوو پشتیوانیمان بكه‌ن و به بیانووی جیاواز چاو نه‌بڕنه له‌قكردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان، ئه‌وه‌ی له‌م دنیا پێمان ڕاگه‌یاندوون له دنیای ئه‌ودیو پێیده‌گه‌ن، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بگاته ده‌سه‌ڵات به درووستكردنی كام جیهان په‌رده پۆشی درووشم و هه‌راوهۆریای ئێستای ئۆپۆزسیۆنی ده‌كات؟! مه‌گه‌ر به خه‌ڵك بڵێن: به‌دوا چوواندا مه‌چوون، ئه‌وه‌ی گووتمان موزایه‌ده‌و درووشمی سیاسی بوو، ئه‌گه‌ر نا له گوتنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیه زیاتر شتێكی ترمان پێناكرێ.
ئه‌و جیهانه‌ی ده‌تانه‌وێ.
هه‌رگیز لامان ده‌ستناكه‌وێ.
پێموایه ئه‌وكاته‌ش ئه‌وه‌نده ڕاستگۆ نابن و به بارێكی تردا فوو له چرای ڕاستی ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌موومان ده‌زانین كه ئه‌و جیهانه‌ی ده‌مانه‌وێ، هه‌رگیز لای ئۆپۆزسیۆن ده‌ست ناكه‌وێ، به‌ڵام له‌وه‌مان باشتتر ده‌ستده‌كه‌وێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن بگاته ده‌سه‌ڵات، كوردیش ده‌گاته جیهانی ڕاستییه‌كان و تێده‌گات ئه‌وه‌ی به ئۆپۆزسیۆنی ده‌گوترا هه‌مووی چه‌واشه‌كاری سیاسی و خڵه‌تاندنی خه‌ڵك و ده‌ربڕینی ڕق و بوغز‌و كینه‌ی كۆنی شكسته‌كانی مێژوو بوو،
ماوه‌ته‌وه بڵێم: ئۆپۆزسیۆن به یه‌ك ئاراسته‌و بۆ دوو ئامانجی جیاواز و دژ به‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌نێ، هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته شاره له سلێمانی و، هه‌رچی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامیشه ئامانجیان گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تێكی ئیسلامی هاوشێوه‌ی ئیمپراتۆری عوسمانییه، كه‌واته لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ئاراسته‌كه دژایه‌تی كردنی په‌یامی یه‌كهڵوێستی و كۆده‌نگی نیشتیمانییه‌و، دوو ئامانجه جیاوازه‌كه‌ش له خاڵی تاكڕه‌وی و پاوانكردنی ده‌سه‌ڵاتدا یه‌كده‌گرنه‌وه، هیچ كامێكیش له‌وانه له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی كوردایه‌تی هه‌ڵناكه‌ن و به ئامانجه نه‌ته‌واییه‌كانی كورد ئاشنانین، چونكه ئامانجی كورد دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌و ئه‌وه‌ش ته‌نها به گرتنه به‌ری ئاراسته‌ی نه‌ته‌وایه‌تی دێته‌دی، نه‌ك به ئاراسته‌ی ئینكاری سیاسی و خولانه‌وه له بازنه‌ی هێنانه‌دی ئامانجی حزبی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
