پرۆسه‌ی دیموكراسی ئه‌وكاته ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ره‌شه و مه‌ترسییه‌وه كه دیموكراتخواز له‌وه بترسێ دیكتاتۆره‌كان به دیكتاتۆری ناو به‌رن، چونكه هه‌ركاتێك ئه‌وه روویدا پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسی ده‌بێته كاڵای موزایه‌ده‌ی سیاسی و هه‌ر حزب و لایه‌نێك ده‌توانێ به ئاسانی و چۆنی بییه‌وێ به‌رگی به‌رژه‌وه‌نییه سیاسییه خوازراوه‌كاتی خۆی به‌سه‌ر هه‌ڵكێشێ، به واتایه‌كی تر دیكتاتۆره‌كان پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌نه ئه‌و مینبه‌ره‌ی كه بانگی مه‌رگی ئازادییه‌كانی لێوه‌بده‌ن.
به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت..ئێستا ئه‌و كاته‌یه دیكتاتۆره‌كان به چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی به دیكتاتۆر ناساندنی دیموكراتخوازه‌كان پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسیان خستۆته ژێر هه‌ره‌شه و مه‌ترسی، هه‌ڵمه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌ك نه‌خشه‌ڕێژی بۆ كراوه دیموكراتخوازه‌كان گومانیان له به دیكتاتۆر بوونی خۆیان كردووه، ئه‌و ره‌وته دیكتاتۆریه‌ی دزه‌ی كردۆته ناو پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسی گازی دیكتاتۆری ده‌گرن و فرمێسكی دیموكراتی ده‌ڕێژین، سواری شه‌پۆلی دیموكراسی بوون و سه‌وڵی دیكتاتۆری لێده‌ده‌ن، دیموكراسی لای ئه‌وان كاڵایه‌كی سیاسییه‌و موزایه‌ده‌ی پێوه‌ده‌كه‌ن، هه‌ڵگری ڤایرۆسی دیكتاتۆرین و بانگه‌شه‌ی فراوان كردنی مه‌وداكانی دیموكراسیش ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت..كاتی ئه‌وه هاتووه دیموكراتخوازه‌كان به‌ده‌نگ بێن و به‌ر به‌و هێرش و په‌لاماره دیكتاتۆریانه بگرن كه ده‌كرێنه سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی، چونكه هه‌ندێ له حزب و لایه‌نه‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی هه‌موو نیشانه‌و خه‌سڵه‌ته‌كانی دیكتاتۆری به روخساری سیاسیانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی دیموكراسی به ئاراسته‌ی مه‌رامی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا به‌رن، ئه‌وه‌تا ده‌بینبن دیالۆگ ره‌تده‌كه‌نه‌وه و تۆمه‌تی تاكڕه‌ویش ده‌ده‌نه پاڵ دیالۆگخواز، میحرابه‌كان به حزبی كراون و مزگه‌وته‌كان كراونه تۆمه‌تخانه‌ی سیاسی و رۆژانه به‌سه‌ر كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژووی كورده‌واریدا ده‌ڕشێنه‌وه، له‌ناو په‌رله‌مانی به‌ری ره‌نجی خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی كورد بانگه‌شه‌ی (شه‌ریف) بوون بۆ سه‌ددام حوسێنی ئه‌ندازیاری كارنامه‌ی سووتماكی كوردستان و بره‌ودان به سیاسه‌تی قڕ كردنی كورد ده‌كه‌ن، ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به دیموكراتیزه كردنی كۆمه‌ڵگا به فتوای جیهادی سیاسی رێكده‌خه‌ن، له باشوور خۆیان به پێشه‌نگی پرۆسه‌ی بنیاتنای دیموكراسی ده‌زانن و له رۆژئاوا پاشكۆی به‌ره‌ی (نوسره) ن، فتوای حه‌ڵاڵ كردنی سه‌ر و ماڵ و به‌تاڵان بردنی ژن و كچی كوردیان پێڕه‌وایه‌و ده‌ستباری كورد كوشتن‌یان له‌گه‌ڵده‌ده‌ن، له باشوور به ده‌ستی به‌تاڵ منه‌ت به‌سه‌ر مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده‌وه ده‌كه‌ن، له رۆژئاواش هه‌ڵوێستی كوردایه‌تی له‌ژێر پێی فتوای به‌ره‌ی (نوسره) سه‌رده‌بڕن و گه‌نجی كورد به تیرۆریست ده‌كه‌ن، ئه‌وه جگه له (ارحل) و ئاژاوه‌گێڕی ناو په‌رله‌مان، سووكایه‌تی كردن به به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و شێواندنی مێژوو، نوێژی ئاهه‌نگ ئامێزی دوو ره‌گه‌زی سه‌ر شه‌قام و به ئیخوان كردنی خواست و داواكاری خه‌ڵك، ئه‌وانه‌و زۆری تریش له‌و هه‌ڵوێست و ره‌وشت و ئاكاره نامۆ و ره‌نگ و شێوه دیكتاتۆریانه‌ن كه دیكتاتۆرخوازانی ناو پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسی ناوی دیموكراتخوازانی پێده‌زڕێنن، بۆیه پێویسته چیتر مه‌رایی ئه‌و ده‌سته‌و گرووپانه نه‌كرێ كه له‌ناو پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسی و به زمانی دیموكراسی ئامانجی دیكتاتۆری ده‌لاوێننه‌وه، له‌سه‌ر دیموكراتخوازان پێویسته به هه‌ڵوێستی دیموكراسی وه‌ڵامی ئه‌و گه‌مه ترسناكه سیاسییه بده‌نه‌وه‌و ئه‌و هه‌نگاوه دیكتاتۆری و دژ به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه بوه‌ستێنن كه به سێبه‌ری دیموكراسیدا دزه‌ی پێكراوه‌ته ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
