زۆر جاران له میدیاكان به شێوه‌یه‌ك گوێبیستی ریكلامی سیاسی و موزایه‌ده‌ی گاڵته‌ئامێزی هه‌ندێ ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌بین كه‌وا هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌وان فریشته‌و خه‌ڵكیتر دێوه‌زمه‌ن، وایده‌رده‌خه‌ن كه چاویان له ئیمتیازاتی ئه‌ندام په‌له‌مانی نییه و منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌چنه ناو په‌رله‌مان، بۆ خه‌ڵكیش ده‌هۆڵ ده‌كوتن و ده‌به ده‌وشێنن، به قسه موچه‌ی زۆر و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه‌چی هه‌ر ئه‌وانه دوای دوو ساڵ كاری په‌رله‌مانی و له نیوه‌ی رێگا نوێنه‌رایه‌تی و خزمه‌تی خه‌ڵك به‌جێدێڵن، له به‌رامبه‌ر موچه موفته‌كه‌ی خانه‌نشینی ده‌بنه كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت فرۆش و بانگه‌شه‌ی قووتی خه‌ڵك و ده‌هۆڵ كوتان و ده‌به‌هاوێژی له‌بیر ده‌كه‌ن.
ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌یه واز له پیشه‌ی مامۆستایی دێنێ و هه‌زار و یه‌ك به‌ڵێنی درۆ ده‌دات تا ده‌نگی خه‌ڵك به‌ده‌ست دێنێ و ده‌بێته ئه‌ندام په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان خزمه‌تی خه‌ڵك و په‌روه‌رده كردنی نه‌وه‌كانی دواڕۆژه بۆچی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پیشه پیرۆزه ده‌بن! ئایا پیشه هه‌یه له پیشه‌ی مامۆستایی پیرۆزتر؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده له‌خه‌می خه‌ڵك دان و چاویان له موچه نییه، با به ئه‌ندام په‌رله‌مانی موچه‌ی مامۆستایی وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده راستگۆن و درۆ له‌گه‌ڵ ناخی خۆتان ناكه‌ن! له‌كاتی ئاواره بوونی كوردانی رۆژئاوای كوردستان كامتان له موچه‌ی (48) مانگی په‌رله‌مانتاری به موچه‌ی یه‌ك مانگ هاوكاریتان كردن.
ئه‌وانه ده‌ڵێن: چه‌ندین جار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی په‌رله‌مانتار و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی پرۆژه‌مان پێشكه‌ش كردووه‌و ده‌نگی نه‌هێناوه، تۆ بڵێی ئه‌م قسه‌یه راست بێ! یان درۆیه‌كی زه‌به‌لاحه‌و ترش و خوێی سیاسی پێوه‌ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر راستده‌كه‌ن و ئه‌وه‌نده دژی موچه‌ی زۆر و یاسای خانه‌نشین كردنی په‌رله‌مانتارن، بۆچی خۆتان ده‌ستپێشخه‌ری ناكه‌ن و به‌شێك له موچه‌كه ره‌تناكه‌نه‌وه‌و به كردار به‌گژ یاسای خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاراندا ناچنه‌وه، بۆیه من پێیانده‌ڵێم: چه‌واشه‌كاری و فێڵ له خه‌ڵك كردن به‌سه، موزایه‌ده‌ی سیاسی و خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك به‌سه، درۆ له‌گه‌ڵ ناخی خۆتان و سیاسه‌تی گه‌وجاندن به‌سه، ئه‌گه‌ر من په‌رله‌مانتار بم و وه‌ك ئێوه درۆزان نه‌بم، به ته‌نیا ده‌توانم موچه‌ی په‌رله‌مانتاری كه‌م بكه‌مه‌وه‌و یاسای خانه‌نشینیش هه‌ڵوه‌شێنه‌مه‌وه، ره‌نگه بپرسن چۆن؟
خۆم به‌شێك له موچه‌ی په‌رله‌مانتاری وه‌رناگرم، دوای ته‌واوبوونی كاری په‌رله‌مانتاریشم خۆم خانه‌نشین ناكه‌م و دێمه سه‌ر شه‌قام و ده‌ڵێم: خه‌ڵكینه..من موچه‌ی زۆر و خانه‌نشینی خۆم به قوربانی خواسته‌كانی ئێوه ده‌كه‌م، ئه‌وكاته ده‌بینن خه‌ڵك چۆن له ده‌ورتان كۆده‌بێته‌وه‌و چ مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ریش بۆ خۆتان تۆمار ده‌كه‌ن و چ گورزێكیش له گریفانی پڕی گه‌نده‌ڵكاران ده‌وه‌شێنن، ئه‌گه‌ر فێڵ له خه‌ڵك و درۆ له‌گه‌ڵ ناخی خۆتان ناكه‌ن، فه‌رموون ئێوه حه‌سابی بانكیتان داخه‌ن و له ئاست پاره چاو شۆڕمه‌كه‌ن و شه‌قام به‌ڕووی خه‌ڵكیدا بكه‌نه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
