دوای ئه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ته‌نگه‌تاو كرا، بارودۆخی سیاسی و سه‌ربازی وایده‌خواست بۆ پاراستنی شوێنه ستراتیج و گرنگه‌كان خۆی كۆبكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به لایه‌نێكی نه‌بیست و تاكڕه‌وی وه‌ك په‌یه‌ده بوو، ئه‌وه بوو له رێككه‌وتنێكی موخابه‌راتیدا ئه‌و ناوچانه‌ی له‌و قۆناغه‌دا باربوون به‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه، به رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر راده‌ستی په‌یه‌ده كران و ئه‌ركی پاراستنیان به ئه‌و سپێردرا، به‌وه‌ش به‌شار ئه‌سه‌د زیاتر له ئامانجێكی به‌ده‌ست هێنا كه ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا چڕیان بكه‌ینه‌وه.
1ــ دوور له خواستی دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مێژوو پرسی كورد وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی كرایه به‌شێك له‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه مه‌زهه‌بیه تونده‌ی كه سوریای دووچاری شه‌ڕی ناوخۆ كردووه، به‌وه‌ش به‌شار ئه‌سه‌د توانی ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه له ده‌ست كورد ده‌ربێنێ كه رووداوه‌كان بۆیان ره‌خساندبوو.
2ــ په‌یه‌ده به چوونه ناو سه‌نگه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕێكی درووست كرد كه خوێن و ماڵوێرانیه‌كه‌ی بۆ كورده‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی بۆ دوژمنانیه‌تی، كورد له‌و شه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌ی ناو سوریا له دۆڕانی هه‌ر كامێكیان شه‌رێك ده‌بێ و له بردنه‌وه‌ش ته‌ریك ده‌بێ، چونكه شیعه و سوننه هه‌ر كامێكیان سه‌ركه‌وتوو بێت جارێكی‌تر دۆسیه‌ی سڕینه‌وه‌ی بنه‌ما نه‌ته‌وایتیه‌كان به رووی كوردا ده‌كرێته‌وه.
په‌یه‌ده بۆ په‌رده‌پۆش كردنی رێككه‌وتنه موخابه‌راتییه‌كه‌ی نێوان ساڵح موسلیم و به‌شار ئه‌سه‌د و خۆدزینه‌وه له‌و دوو راستییه مێژووییه‌ی سه‌ره‌وه، هه‌وڵده‌دات له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و گۆڕینی پرۆگرامه‌كانی خوێندن كه‌سایه‌تی تاكی كورد له رۆژئاوای كوردستان بشێوێنێ، به گۆڕینی پرۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌یه‌وێ هزری نه‌ته‌وایه‌تی له مه‌نگه‌نه‌ی تاكڕه‌وی سیاسی و كه‌لتووری حزبسالاریدا بهاڕێ، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ریش گه‌ره‌كیه‌تی هه‌ڵوێست و كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی له خه‌یاڵی ئالووده بوونی حزبیدا گۆشه‌گیر بكات، به‌وه‌ش ده‌توانێ جومگه سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریه‌كان له رۆژئاوای كوردستان به ویستی سیاسی خۆی بجووڵێنێ، ئه‌وكاته‌ش رێككه‌وتنه‌كه به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌برێ كه موخابه‌راتی سوری نه‌خشه‌ی پێشوه‌خته‌ی بۆ كێشاوه.
هه‌ڵوێسته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی په‌یه‌ده وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه، كه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و گۆڕینی پرۆگرامه‌كانی خوێندن درووست ده‌بن و په‌یه‌ده خۆی له وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌بوێرێ، ئه‌وه‌تا خۆی حه‌ڵاڵ و حه‌رامی سیاسی دیاری ده‌كات، پێیوایه نابێ هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی رۆژئاوای كوردستان پێشمه‌رگه‌و هێزی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمان و ره‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌بێ، ده‌كرێ ئه‌وه كرۆكی رێككه‌وتنه موخابه‌راتیه‌كه بێ، بیانووشی ئه‌وه‌یه كه دوو هێز یان سێ هێزی سه‌ربازی به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵناكه‌ن، پرسیار ئه‌وه‌یه هێزی سه‌ربازی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ربازی لایه‌نێكی كوردی هاوچاره‌نووس هه‌ڵنه‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی كورد كوژ موویان به‌به‌ره‌وه نه‌چێ و له بازنه‌ی هاوفه‌رمانیدا بێ كێشه بخولێنه‌وه!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
