له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له كاری میدیایی و راگه‌یاندندا رێچكه‌ی (درۆ بكه، درۆ بكه تا بڕوات پێده‌كه‌ن) ی داهێنا، ئیتر له‌وكاته‌وه ئه‌م رێچكه میدیاییه‌ی گۆبڵزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هاته ناو فه‌رهه‌نگی راگه‌یاندنی جیهانی و بووه به‌شێك له راگه‌یاندی سیسته‌مه دیكتاتۆری و كه‌سایه‌تییه سیاسییه تاكڕه‌وه‌كان، یان ئه‌وانه‌ی به فه‌رهه‌نگی دیموكراتی ئاشنا نه‌بوون و مه‌یلیان به‌لای دیكتاتۆری و تاكڕه‌ویدا ده‌بزووت، گۆبلز به درێژایی جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌و رێچكه میدیاییه جوانكاری بۆ تاكڕه‌وی و دڕنده‌یی هیتله‌ر و پیرۆزكردنی نازیه‌ت ده‌كرد، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌ڵمانییه‌كان، به‌ڵكو كووره‌ی جه‌نگی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌ده‌فی و به درۆكانی یه‌كپارچه جیهانی كرده مۆزه‌خانه‌ی مه‌رگ و كوشتارگای مردنی مرۆڤی بێ‌تاوان.
له كوردستان دوای ئه‌وه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌سه‌ر حزب و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن دابه‌شكرد و ئه‌رك و مافی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا پێبه‌خشین، ئۆپۆزسیۆن به گشتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به تایه‌به‌تی به ناوبژیوانی كردنی ده‌نگی خه‌ڵك و سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن رازی نه‌بوون، له‌و رۆژه‌وه هه‌ر جاره‌و به‌ناوێك به‌گژ بڕیار و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ردا ده‌چنه‌وه، رۆژێك خه‌له‌و خه‌رمانی كوردایه‌تی ده‌ده‌نه به‌ر گێژه‌ڵووكه و ته‌رزه‌كووتی به‌هاری عه‌ره‌بی، رۆژێك پیلانگێڕی دوژمنان و هه‌ڵویست وه‌رگرتنی نه‌ته‌وه‌یی به ئاراسته‌ی به‌شه‌خسی كردن‌دا ده‌به‌ن، رۆژێك مێژوو ده‌شێوێنن و ئێستا بێبایه‌خ ده‌كه‌ن و گوومان ده‌خه‌نه سه‌ر دواڕۆژ، بۆو مه‌به‌سته‌ش گه‌شه‌یان به رێچكه میدیاییه‌كه‌ی گۆبلز داوه‌و ده‌ڵێن: (دۆر بكه، دۆر بكه تا راستییه‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ی به درۆ)، له درۆ كردان ئه‌وه‌نده شاره‌زاو به‌هره‌مه‌ندن ئه‌گه‌ر گۆبڵز زیندوو بێته‌وه حه‌سوودیان پێده‌باو ده‌ڵێ: له كوردستان وه‌جاخم روونه، شاگرده‌كانم له درۆ كردن‌دا له من وه‌ستا ترن، من ده‌مگووت، درۆ بكه درۆ بكه تا بڕوات پێده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن: درۆ بكه درۆ بكه تا راستییه‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ی به درۆ، ئه‌گه‌ر من ئه‌وكاته بمتوانیایه راستییه‌كانی خه‌ڵك بكه‌م به درۆ، براوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی هیتله‌ر و نازییه‌كان ده‌بوون.
مێژووی میدیای گۆبڵزی و دیكتاتۆری هیتله‌ر و میدیای سه‌رجه‌م دیكتاتۆره‌كانی جیهان ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه كه له پشت هه‌موو میدیایه‌كی گۆبڵزی هیتله‌رێك هه‌یه، میدیای ئۆپۆزسیۆن به گشتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌تایبه‌تی به هۆی ئه‌و زه‌خته دیكتاتۆریه‌ی له پشتیه‌تی، له درۆ كردن ئه‌وه‌نده به‌په‌له‌ن و به شێوه‌یه‌ك زێده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن زۆر جاران له نێوان دوو به‌رنامه‌ی به‌دوای یه‌كدا درۆكانیان تووشی تێكگیران ده‌بن.
كه‌س ناتوانێ نكوولی له‌وه بكات كه میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سێبه‌ره‌كانی كۆپی میدیاكه‌ی گۆبڵزن، جیاوازییه‌ك كه هه‌یانبێ ئامانجی میدیای گۆبڵز باوه‌ڕ هێنانی خه‌ڵك بوو به درۆكانی، ئامانجی میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به درۆكردنی راستییه‌كانی خه‌ڵكه، له‌پشت میدیای گۆبڵز هیتله‌ر هه‌بوو، پرسیار ئه‌وه‌یه هیتله‌ری پشت میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كێیه؟
گووتمان میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوشێوه‌ی میدیای گۆبڵزه‌و به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی له‌ویش لێزانتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه، بۆیه ده‌كرێ به‌ده‌ست نیشانكردنی كه‌سایه‌تی هیتله‌ر، هیتله‌ره‌كه‌ی پشت میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بدۆزینه‌وه.
هیتله‌ر، كه‌لله ره‌ق و سه‌ره‌ڕۆ له سیاسه‌تدا، نه‌بیست و خۆسه‌پێن له ئاخافتن و لێدواندا، شه‌ڕانگێز و ناكۆك به بیر و بۆچوونی جیاواز، خۆپه‌رست و رقاوی له به‌هره‌و توانای كه‌سانی تر، شێوێنه‌ری راستییه‌كان و چاو له دووی تۆڵه‌ی شكسته‌كانی له جوانی و سه‌روه‌ریه‌كانی مێژوو، بێوه‌فا له‌گه‌ڵ دۆست و شوێنكه‌وتوانی، هه‌موو راستییه‌كانی له را و سه‌رنجی خۆیدا كۆده‌كردنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ژێر رۆشنایی هزر و بیری كه‌سایه‌تی ناوازه‌ی هیتله‌ر و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاوڕێك له مێژووی میدیایی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بده‌ینه‌وه، ده‌بینین هه‌مان كه‌سایه‌تی هیتله‌ر و به خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی دیكتاتۆریه‌وه له پشت میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌و كار بۆ به هیتله‌ر كردنی خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراتی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌ییمان، بۆیه پێویسته به‌گژدا چوونه‌وه‌ی سیه‌فه‌ت هیتله‌ریه‌كان له قاودانی میدیای گۆبڵزییه‌وه ده‌ست پێبكات، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی دیموكراتخوازان ئاسان و هه‌نگاوی به ئامانج گه‌یشتنیان كاراتر ده‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
