ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی نامۆ به خواست و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵگری درووشم و تاكتیكی چه‌واشه‌كاری و له ستراتیج یاخی بوو، ئه‌گه‌رچی زیانی زۆری به دۆزی كورد و یه‌كهه‌ڵوێستی گه‌یاندووه و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام ناكرێ زیانه زۆر‌و زه‌به‌لاحه‌كانی وامان لێبكه‌ن كه‌ڵك و سووده كه‌م و بچووكه‌كانی نه‌بینین.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر له ئه‌كته‌رێك ده‌چێ كه گوێ له ده‌رهێنه‌ر نه‌گرێ، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌كته‌ری سه‌ر سه‌كۆی شانۆی كوردایه‌تی بن و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌هێنه‌ری شانۆیه‌كه بن، ئه‌وا گۆڕان له سووچێكی سه‌ر سه‌كۆكه به تاكڕه‌وی و لاگیری ساسی و سه‌ره‌ڕۆیی حزبی نماییشی گرووپگه‌رایی و به‌رژه‌وه‌ندپارێزی خۆی ده‌كات، ته‌نها گوێ له خۆی ده‌گرێ و به‌رده‌وام ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م یه‌كخستنی ناو ماڵی كورد درووست ده‌كات، به ئاراسته‌ی تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بزوێ و په‌یوه‌ندیه سیاسییه‌كان به فه‌لسه‌فه‌ی ڕق و بیری تۆڵه ڕێكده‌خات، ئه‌گه‌ر جووڵه‌ی پێچه‌وانه‌و سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری ئه‌و بززتنه‌وه‌یه نه‌بووایه كورد ئێستا زۆر قۆناغی تری ده‌بڕین و هه‌لومه‌رجه‌كه‌ش له‌باربوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ر ئاماده‌كاری بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌شی دووه‌می شانۆگه‌ریه‌كه بكات، كه خۆی له سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمانی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیدا ده‌بینێ، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌موو زیانه‌كانیشی سوودی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كورد له‌مه‌ولا گوێ له به‌ند و بالۆره‌ی خڵه‌تێنه‌ر نه‌گرێ و دوای بانگه‌شه‌و درووشمی سیاسی بێ كردار نه‌كه‌وێ و له خه‌یاڵدانی حزبیدا مه‌ست نه‌كرێ، ده‌بێ كورد ئه‌وه‌ی به زۆر لێوه‌ربگرێ كه فێری كردین هه‌ر حزب و لایه‌نێكی سیاسی كه درووشمی گوماناوی هه‌ڵگرت و هه‌موو ڕاستییه‌كانی له بۆچوونی خۆیدا كۆكردنه‌وه پێیبڵێین: لێمان مه‌به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كورد خواست و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و له‌و بواره‌دا خۆتمان پێبناسێنه، سه‌ری هه‌گبه‌ی سیاسیت بكه‌وه‌و با بزانین چی بۆ كورد‌و به‌دیهێنانی خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تێدایه؟ چونكه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌ستمان به پۆلوی سیاسی سووتاوه، جارێكی‌تر ئاماده‌نین ڕوو له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رگێڕین و بكه‌وینه دوای هه‌ڵڵای حزبی و ئێڵنجی تووڕه‌یی و ڕشانه‌وه‌ی كۆنه قینی ئه‌م سه‌ركرده‌و ئه‌و سه‌ركرده.
ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌بینین ئه‌وانه‌ی به ڕاستی له خه‌می دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌ییدان و له ڕه‌نج و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی كورده‌وه له ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌ڕوانن و بۆ خوێنی شه‌هیدان به په‌رۆشن و له نێت پاكی و بۆ خزمتكردنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌یان كه‌وتوونه‌ته داوی ئامانجه شاراوه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، دوای ئه‌وه‌ی له ڕاستییه‌كان گه‌یشتن به‌ره به‌ره ڕیزه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه جێ‌دێڵن.
ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیانه مێژووی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا له چرای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بدرێ ڕابردووی ئه‌وه‌نده ته‌ڵخ و لێڵه زۆرێك له هاوڕێ نزیك و شوێنكه‌وتووه‌كانیشی سه‌ریان لێی سووڕماوه‌و لایان ڕوون نییه چی ده‌وێ و كار بۆچی ده‌كات؟ به‌ڵام له هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانی ئه‌و ڕاستییه به‌دیده‌كرێ كه به بوغز و ڕق و كینه بارگاوی بووه، خاڵی بوونه‌وه‌ش له‌و بارگاوی بوونه لای بۆته گرێكوێره‌ی ده‌روونی و بۆ كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام ڕێگا گۆڕكێ به هه‌وادار و شوێنگه‌وتووانی ده‌كاو ڕێگای هاتوونه‌هاتیان پێده‌گرێته‌به‌ر، بۆیه ڕۆژێك دێ ڕاستییه‌كان ده‌ربكه‌ون و مێژوو په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه سیاسیه‌كانی لابدا، ئه‌وكاته نه‌وشیروان ده‌بێته ڕه‌مزی تاوانگه‌لێك كه له قۆناغه زۆر هه‌ستیاره‌كان به‌رامبه‌ر به كورد و بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازییه‌كه‌ی كراون، من و ئێوه‌و ئه‌و ڕۆژه نزیك بۆته‌وه كه نازناوی (میرابۆ) ی كوردی لێده‌نرێ و گۆڕخانه‌ی مێژووش وه‌خۆی ناگرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
