قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان سه‌ری یه‌ك پارچه‌یی عێراق ده‌خوات ...سووره مه‌رگه‌یی
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق دروستبوونێكی سروشتی و خۆڕسك نه‌بوو، له ده‌ره‌وه‌ی خواست و ئیراده‌ی پێكهاته جیاوازه‌كان و له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه براوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به ده‌وڵه‌تكرا، ئه‌وه‌ش وایكرد تێگه‌یشتنی سیاسی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و بێده‌نگ كردنی جیاوازیه‌كان پشت به كوده‌تای خافڵگیری ببه‌سترێ و هێزی سه‌ركوتكاری دوا ڕێگاچاره بن، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ناسه‌قامگیرو پڕ كێشه‌و شه‌ڕوشۆڕ ده‌ركه‌وت، عه‌ره‌ب به‌رده‌وام شه‌ڕی له‌ناو بردنی كوردی كردووه، هه‌وڵیداوه خاكی خۆی له‌سه‌ر حه‌سابی بچوك كردنه‌وه‌ی نیشتیمانی كورد فراوان بكات، له‌ناو عه‌ره‌بیشدا شیعه‌و سوننه دژی یه‌ك و له‌ناو شیعه‌و سوننه‌شدا ده‌سته‌و گرووپێكی دیاریكراو به سه‌ركێشی سیاسی و به زه‌برو زه‌نگ له هه‌وڵی پاوانكردنی كۆی جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تداریدا بووه، چالاكیه سیاسی و جموجۆڵه ئابووری و هێزو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ئاراسته كراون و نه‌خشه‌ی جێبه‌جێ كردنیان بۆ كێشراوه.
ڕووخانی ڕژێمی به‌عس بۆ ڕزگار بوون له زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی تا ئاستێكی ئومێد به‌خش به‌ر چاوی عێراقیه‌كانی ڕوونكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش زۆری نه‌برد جارێكی تریش ده‌رگاكانی ئومێد به‌سه‌ر چاوه‌ڕانی عێراقیه‌كاندا داخرانه‌وه، جاران قه‌رانه‌كان گومانیان ده‌خسته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، له به‌رامبه‌ردا هه‌وڵه‌كانیش له‌كاردا بوون بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌رانه‌كان، به‌ڵام تادێ قه‌رانه‌كان ئاڵۆز ده‌بن و هه‌وڵه‌كان ده‌پووكێنه‌وه، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر دێنێته پێشێ كه دیارترینیان ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی دیكتاتۆری و دروست بوونی شه‌ڕی ناوخۆ‌و دابه‌ش بوونی عێراقه، دوا ئه‌گه‌رو لاوازترینیان مانه‌وه‌ی عێراقێكه كه تیایدا ماف و خواستی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بیه‌كان پارێزراو بێت.
له‌شكر كێشی نوری مالیكی بۆ سه‌ر كوردستان و خۆ پیشاندانی پارێزگاكانی سوننه نشین و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌شێك له شه‌قای شیعه ئه‌گه‌رو بۆچوونه‌كانی دروست بوونی شه‌ڕی ناوخۆ‌و دابه‌ش بوونی عێراق پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه، ده‌ركه‌وتنی مه‌لاو سیاسیه‌كانی سوننه له خۆپیشاندانه‌كان و وروژاندنی شه‌قامی شیعه له لایه‌ن نوری مالیكی و ده‌وڵه‌تی یاساوه ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن و لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرن، ده‌ركه‌وتنی مه‌لاكان واتای تۆخ كردنه‌وه‌و جووڵاندنی زیاتری ڕقی مه‌زهه‌بی، ده‌ركه‌وتنی سیاسیه‌كانیش واتای داخستنی ده‌رگای چاره‌سه‌ری سیاسیانه، له‌ولاشه‌وه ڕێنمایی نوری مالیكی بۆ وروژاندنی شه‌قامی شیعه واتای به سه‌ربازگه كردنی شه‌قام و تێكه‌ڵكردنی به‌و سوپایه‌ی كه خۆی فه‌رمانده‌ی گشتیه‌تی، به سیاسی كردنی یاسای ڕیشه‌كێش كردنی به‌عس و مادده‌ی (4) ی تیرۆر دووانه چه‌كی ده‌ستی نوری مالیكین، هه‌م نه‌یاره‌كانی له‌ناو سوننه پێ له ده‌سه‌ڵات دوور ده‌خاته‌وه‌و هه‌میش ڕاپێچی دادگایان ده‌كات، به كورتی نوری مالیكی شه‌ڕی نه‌یاره سوننه‌كانی به مه‌زهه‌بی ده‌كاو شه‌ڕی كوردیش به عه‌ره‌بی ده‌كات.
هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ری سیاسی له پاشه‌كشێی به‌رده‌وامدان، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تاكانی له راستیه‌كڕا هاتنی شیعه‌و سوننه، كه له داهاتوودا له ئه‌و ڕاستیه‌كڕاهاتنه ده‌بێته به‌ریه‌ككه‌وتن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ئه‌و ڕووداوه‌ی كه دابه‌شبوونی عێراق به دوای خۆیدا دێنێ، كوردستانیش وه‌ك به‌شێك له عێراق ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونی كاریگه‌ری ئه‌و ڕووداوه‌ی دابه‌شبوونه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوونه‌دات ئه‌وا به‌ریه‌ككه‌وتن و جه‌نگه‌كه یه‌خه‌ی كورد ده‌گرێ، پرسیار ئه‌وه‌یه كورد بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕانكراو و مسۆگه‌ره چ ئاماده‌كاریه‌كی كردووه؟
چ له ڕووی مێژوویی و چ له ڕووی ئه‌و واقیعه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌گه‌ر به ڕاشكاوی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه یه‌ك وه‌ڵاممان ده‌ستده‌كه‌وێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئاماه‌كاریه‌كانی كورد له ئاست ڕووداوه گه‌رموگوڕه‌كان و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی عێراقدا نین، له‌م قۆناغه‌دا پێویسته كورد به‌دوداچوون بۆ مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی بكات، ئه‌وه‌ش به‌بێ یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان مه‌حاڵه بێته‌دی، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ ئاماده‌كاریه‌كان له‌ژێر هه‌ژموونی كاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا به‌ڕێوه ده‌چن و سیاسه‌تی میرنشین پارێزی سه‌ده‌كانی ڕابردوومان بیر ده‌خاته‌وه، ئه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ په‌رۆشی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كاندا به‌دی بكرێ، ئه‌وا له چه‌ندین لاوه ده‌مارگیری حزبی و كۆنه قینی سیاسی ده‌بنه ڕێگر، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه له ده‌ره‌وه‌ی پابه‌ند بوونی حزبی بیر له چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ینه‌وه، چیتر به بانگه‌شه‌ی بریقه‌داری حزبی به‌ده‌وری مه‌رامه سیاسیه شاراوه‌كاندا نه‌خولێینه‌وه، گرژ بوونی زیاتری ڕقی مه‌زهه‌بی و ئاڵۆز بوونی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كان له نێوان شیعه‌و سوننه‌دا ده‌رفه‌تێكی مێژوویین و ده‌رگای گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ڕووی كورددا ده‌ركه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌رامه سیاسیه شاراوه‌كان و ده‌مارگیری حزبی لێگه‌ڕێن و به چاوی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕووداوه‌كانی عێراق و دواڕۆژی نیشتیمانی بڕوانین، ڕه‌خسه‌ندانی ئه‌و ده‌رفه‌ته بایی ئه‌وه ده‌بێ ته‌مومژی داگیركاری و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی پێ بڕه‌وێنینه‌وه،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
