هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و ئه‌گه‌ر و خه‌یاڵه‌كه‌ی گه‌وره هه‌ڵسووڕاوی گۆڕان ...سووره مه‌رگه‌یی
دوای چه‌ند مانگێك ماوه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم به‌سه‌رده‌چێت، ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش ده‌مێكه به‌سه‌رچووه، واتا كوردستان له‌یه‌ك كاتدا له‌به‌رده‌م سێ هه‌ڵبژاردندایه، ڕاگه‌یاندنی حزبه‌كانیش ئه‌وه‌ی پێوه دیاره‌و كه‌وتوونه‌ته بانگه‌شه‌و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ر حزبه‌و ده‌یه‌وێ به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك ڕه‌واج به بازاڕی سیاسی خۆی بدات، ئه‌وه‌ش تا ئه‌و شوێنه سرووشتی و ڕه‌وایه كه له‌گه‌ڵ په‌یام و پرۆژه سیاسیه‌كانیان و ده‌نگی خه‌ڵك ڕاستگۆبن، درۆ له‌گه‌ڵ مێژوو نه‌كه‌ن و بۆ دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی به په‌رۆش بن.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ئۆپۆزسیۆن په‌تی دیموكراتی هه‌ڵنه‌ده‌گرت و هێڵی سووری متمانه‌ی خه‌ڵكی ده‌به‌زاندو به كه‌مینه‌یی خۆی ڕازی نه‌بوو، پێی له به‌ڕه‌ی سیاسی خۆی زیاتر ڕاده‌كێشاو به‌ناوی شه‌قامه‌وه ده‌دوا، ناوه ناوه‌ش به پارتی و یه‌كێتی ده‌گووت، زیاتر له بیست ساڵه له ده‌سه‌ڵاتدان و ئیتر به‌سه‌و نۆره‌ی ئێمه‌یه‌و كاتی ئه‌وه هاتووه كورسییه‌كه ڕاده‌ستی ئێمه بكه‌ن، سیاسه‌ت به نۆره ناكرێ و فه‌رموون: ئه‌وه ده‌نگی خه‌ڵك و سندووقی هه‌ڵبژاردن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كورسی ده‌سه‌ڵات به كێ ده‌به‌خشن، نه‌ك به‌سه‌ره‌و نۆره‌گرتن، ده‌سه‌ڵاتیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه زۆرینه‌ن و مافێكی سرووشتی خۆیانه‌و ئۆپۆزسیۆن نۆره‌ی نه‌هاتووه‌و ده‌بێ ئارام بگرن تا سندووقه‌كانی ده‌نگدان نۆره‌یان ده‌داتێ.
ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندن و بۆچوونی حزبه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن به‌دیده‌كرێ، پارتی پێیوایه له پێشه‌وه ده‌بێ و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ خۆی ده‌بات، هه‌رچی یه‌گرتووی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتیمانیشن پێیانوایه له‌به‌ر نه‌بوونی پلان به‌شێك له ده‌نگه‌كانیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چووه‌و ئه‌مجاره هه‌ڵه‌ی وا ناكه‌نه‌وه‌و ده‌نگه‌كانی خۆیان له گۆڕان وه‌رده‌گرنه‌وه، ئیسلامیه‌كانیش به گشتی وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر به لیستێكی هاوبه‌ش دابه‌زن سیناریۆی ئیخوانه‌كانی میسر له كوردستان دووباره ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی تیری ناو كه‌وانن و تا نه‌هاوێژرێن ده‌رناكه‌وێ نیشانه ده‌پێكن یان نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ئه‌قڵی كه‌سدا ناچێ لێدوانه‌كانی (محمه‌د تۆفیق ڕه‌حیم) ی گه‌وره هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، كه له ژماره (254) ی هه‌فته‌نامه‌ی ڕووداودا ده‌ڵێ: (ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری نه‌كرێت له هه‌موو شوێنێك هێزی یه‌كه‌م ده‌بین) دواتر به حه‌ماسێكی توند‌و شێلگیریه‌كی سه‌یر ده‌ڵێ: (به‌ڵێ له هه‌ولێرو دهۆكیش هێزی یه‌كه‌م ده‌بین، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن پاك و بێگه‌ردبێ له هه‌موو شوێنێك باش ده‌بین و یه‌كه‌م ده‌بین) دیاره بۆچوونه‌كه‌ی گه‌وره هه‌ڵسووڕاوی گۆڕان به شێوه‌یه‌ك زێده‌ڕۆیی تێدایه كه له چوارچێوه‌ی خه‌یاڵیشدا جێی نابێته‌وه‌و زیاتر له وڕێنه‌ی سیاسی ده‌چێت، بۆیه به پێویستی ده‌زانم زیاتر به‌دوادا چوونی بۆ بكه‌م.
بۆچوونه‌كه‌ی محمه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌وه‌نده ڕه‌هایه كه ته‌نها له كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌كاندا ئه‌و ڕه‌هاییه ده‌بینرێ، به‌و پێیه‌ش بێ هه‌ر له ئێستاوه گرده‌كه ده‌بێته ڕووگه‌ی سیاسی و ئه‌وه‌ی ڕووی لێوه‌رگێڕێ نه‌وشیروان مسته‌فا زه‌رگه‌ته‌كانی لێ ده‌هارووژێنێ و دووچاری پێوه‌دانی ده‌كه‌ن.
وه‌ك باسمان كرد یه‌كێتی نیشتیمانی و یه‌كگرتووی ئیسلامی پێیانوایه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا ده‌نگیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چووه‌و ئه‌مجاره لێیوه‌رده‌گرنه‌وه، تاكڕه‌وی نه‌وشیروان و به په‌یڕه‌و و پرۆگرام كردنی بڕیاره‌كانی و بێباكی له ئاست په‌رتكردنی ناو ماڵی كورد‌و كێشه‌و ململانێكانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا هۆكار ده‌بن بۆ پاشه‌كشه‌و دابه‌زینی چاوه‌ڕواننه‌كراوی ده‌نگی بزووتنه‌وه‌كه، زۆر له چاودێرانیش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه كۆكن كه له ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هه‌ڵسووڕاوه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مجاره له پاشه‌كشه‌دا ده‌بێ، هه‌ر وه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2009) له هه‌ڵكشانێكی نا سرووشتیدا بوو، گه‌وره هه‌ڵسووڕاوه‌كه‌ی گۆڕان له ئێستاوه ئاگربڕ بۆ ئه‌و شكسته ده‌كات كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا دووچاری ده‌بێت، چونكه به‌ر له‌وه‌ی تیره‌كه له كه‌وان ده‌رچێ باش ده‌زانێ زۆر له‌وه كورتتر ده‌كات كه مه‌زه‌نده‌ی بۆ كردووه، هه‌ر بۆیه‌ش (ئه‌گه‌ری ساخته‌كاری) له هه‌ڵبژاردنه‌كان كردۆته بیانووی كورتهێنانی تیره‌كه‌و پاساوی سیاسی بۆ شكست و پاشه‌كشه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی و هه‌را و كێشه نانه‌وه‌ی نه‌خشه بۆ كێشراوی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
