عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆته وڵاتی قه‌یرانه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ململانێ سیاسی و حزبی و مه‌زهه‌بیه‌ی كه هاووڵاتی بوون و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی خستۆته ژێر هه‌ره‌شه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باڵاده‌ستی تیرۆریزم گه‌یشتۆته ناو جومگه زۆر هه‌ستیاره‌كانی ده‌سه‌ڵات و وڵاتی كردۆته كوشتارگه‌ی مرۆڤه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌ب وه‌ك دوو پێكهاته‌ی ناكۆك به‌یه‌ك و دژ به ره‌وتی بنیاتنانی پرۆسه‌ی دیموكراسی و سه‌قامگیری سیاسی له عێراق، شمشێری حوسێن و یه‌زید له ملی یه‌كتری ده‌سوون و ئاهه‌نگ بۆ رشتنی خوێنی یه‌كتری ده‌گێڕن، هێشتا ئه‌و واقیعه سیاسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كه‌نه‌وه و مافه ده‌ستووریه‌كان به كورد ره‌وا نابینن، هێشتا ده‌یانه‌وێ كورد بگێڕنه‌وه ناو بازنه‌ی دیكتاتۆری و به یاسای شۆڤێنیزم ئه‌رك و ماف و ده‌سه‌ڵاتی بۆ دیاری بكه‌ن، جا ئه‌گه‌ر له‌و بارودۆخه ئاڵۆز و قه‌یراناویه‌ی كه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق گوزه‌ری پێدا ده‌كات، هێشتا كورد له سه‌نگه‌ری دیكتاتۆری و به چاوی شۆڤێنیزم سێره‌ی لێبگیرێ، پرسیار ئه‌وه‌یه چی بكریت باشه؟
گومان له‌وه‌دا نییه خۆری دیموكراتی تارمایی دیكتاتۆری ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییش ئه‌و په‌ناگه‌یه‌یه كه له سێره‌ی شۆڤێنیزم ده‌مانپارێزێ، به درێژایی مێژووش كورد ژێرده‌سته و چه‌وساوه‌ی دووانه‌ی دیكتاتۆری و شۆڤێنیزم بووه، راسته كورد بۆ خۆپاراستن له شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كی دیكتاتۆری به‌رده‌وام خۆی له‌به‌ر خۆره‌تاوی دیموكراتی هه‌ڵخستووه، به‌ڵام كه‌م وا هه‌ڵكه‌وتووه كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی كردبێته په‌ناگه‌ی خۆپارێزی له سێره‌ی شۆڤێنیزم، هه‌ر كاتێكیش گه‌وره پیاوانی مێژوو ئاراسته‌ی رووداوه‌كانیان گۆڕیبێ و ده‌رفه‌تی كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییان ره‌خساندبێ، ئه‌وا شۆڤێنیزم بۆ به لارێ‌دا بردنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به سێبه‌ری ئایدۆلۆژی و گفت و به‌ڵێنی موخابه‌راتی دزه‌ی كردۆته ناو ماڵی كورد، بۆیه پێویسته هه‌موومان ئه‌و راستییه له‌به‌رچاو بگرین كه دیموكراسی و جیاوازی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی تا ئه‌و شوێنه جوان و به‌جێن كه ده‌نگ و ره‌نگی نه‌ته‌وه بن و هێز له كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی وه‌ربگرن.
كورد له ئێستادا به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ، راسته به نه‌مانی سه‌ددام حوسێن و رژێمی به‌عس شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی له عێراق تووشی جۆرێك له سڕبوون بووه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه له جووڵه كه‌وتبێ، چونكه ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێسته‌كانی ئێستای به‌غدا به‌دیده‌كرێ گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌پاندنی یاسای شۆڤێنیزم و كاركردن به هێزی دیكتاتۆری، خۆ دزینه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و جاربه‌جار نواندنی هێزی سه‌ربازی و ته‌نگاوبوون به گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بودجه‌ی پێشمه‌رگه و درووستكردنی زۆر كێشه و قه‌یرانی تر، ئاماژه‌ی روونن بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌مان ئه‌و رێچكه‌یه‌ی سه‌ددام حوسێن بۆ له‌ناوبردنی كورد گرتبوویه‌به‌ر، ئه‌وه‌ش له كورد ده‌خوازێ بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه‌و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره ناوماڵی خۆی رێكبخا‌و به گوتاری نه‌ته‌وه‌یی داگیركارانی كوردستان بدوێنێ، چونكه نووزه‌نووزی سیاسی و ماڵماڵۆكه‌ی حزبی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ندێ لایه‌ن كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان درووستده‌كا و كۆده‌نگی به ئاقاری په‌رتكردندا ده‌بات، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌خاته‌وه به‌رده‌م په‌لاماره دیكتاتۆریه‌كان و هێز به شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی ده‌به‌خشێته‌وه، به‌وه‌ش خۆمان زیندوونێژ ده‌كه‌ین و گۆڕ بۆ سه‌روه‌ریه مێژووییه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستا و چاوه‌ڕوانیه‌كانی داهاتوو هه‌ڵده‌كه‌نین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
