دوای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌ڕه‌ی ئاژاوه‌گێڕیان له‌ژێر پێی نه‌وشیروان مسته‌فا راكێشا‌و بیرۆكه‌ی شه‌ڕی براكوژیان له گۆڕنا، توانیان به كاری پێكه‌وه‌یی و خه‌باتی هاوبه‌ش و هاوهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی پێگه‌ی له‌قبكه‌ن و ئه‌و ستراتیجه شه‌ڕانگێزیه له‌قاو بده‌ن، كه خه‌ڵكی كوردستانی له چاوه‌ڕوانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یدا تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خواست و ویستی نه‌وشیروان مسته‌فا ئارامیان بۆ كوردستان گێڕایه‌وه‌و له رووی دوژمنان به ده‌نگ و ره‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركه‌وتن، هه‌ستی به‌وه كرد كه ریسی ده‌یان ساڵه‌ی لێكراوه‌ته‌وه به خوری، به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی، ئارامیی لێ هه‌ڵگیراو وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی كه به ژینگه‌ی ئاشتی و ئارامی نامۆیه و رقیشی له هاوهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌وه، كورد گوته‌نی كێچی كه‌وته كه‌وڵی و به‌ره شه‌ڕانگێزه‌كه‌ی له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانی هێنایه‌وه ده‌رو، وه‌ك جاران خستییه‌وه ناو سه‌نگه‌ری دژایه‌تی كردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ناو ماڵی كورد، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه هاتبێ ئه‌و حزب و حكومه‌ته‌ی ده‌دایه به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ر كه شانازی پێوه ده‌كردن، له‌و مێژووه‌ش هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه كه ته‌نها له دیوه تاوانكارییه‌كه‌یدا پشكی هه‌یه.
مێژووی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا دیوی دووه‌می ئه‌و مێژووه قێزه‌ونه‌یه كه هه‌موو گه‌لانی دونیا له قۆناغی رزگاری نیشتیمانیدا، به جۆرێك له جۆره‌كان پێی تووشی نه‌هامه‌تی بوون و دوای رزگار بوونیان نه‌فره‌تباران كراوه، بۆیه نامه‌وێ خوێنه‌ر به‌و مێژووه سه‌رقاڵ بكه‌م كه ته‌نها نه‌وشیروان مسته‌فا ئاخ بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵده‌كێشێ، ئه‌وه بۆ ئه‌و نه‌فره‌ته چاوه‌ڕوانكراوه جێدێڵم كه ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی دڵنیام له‌وه‌ی وه‌ك غه‌زه‌بی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ریدا ده‌بارێ، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ له‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ری بۆ رابكێشم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه كه ده‌ڵێ: نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چی ده‌ڵێن و چیان ده‌وێ؟
دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا باڵه شه‌ڕانگێزه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌رهێناو هه‌ژموونی سیاسه‌تی نه‌بیستی و تاكڕه‌وی خۆی به‌سه‌ردا سه‌پاند، هه‌وڵده‌دات ئه‌و كارنامه پیلانگێڕییه ته‌واو بكات كه له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانیدا به نیوه‌چڵی به‌جێیهێشت، كه ئه‌ویش خۆی له دژایه‌تی كردنی ئه‌و په‌یامه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ده‌بینێ كه بارزانی نه‌مر نه‌خشه‌ی بۆ كێشا‌و سه‌رۆك بارزانی كاری بۆ ده‌كاو هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ ده‌دات.
له دوای درووست بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رده‌وام باس له‌و مووه ده‌كات كه خۆی خستوویه‌تیه ناو خۆراكی به دامه‌زراوه كردنی جومگه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌ویش ده‌ستی حزبه له‌ناو حكومه‌تدا، وایده‌رده‌خات كه حزب كاروچالاكی حكومه‌تی په‌كخستووه‌و پێویسته حكومه‌ت له كۆت و به‌ندی حزبی رزگار بكرێ، تا ئێره راسته‌و پێویست بوو ئه‌و مووه حزبییه ده‌ركێشرابا كه نه‌وشیروان مسته‌فا له ژینگه‌ی حكومه‌تدا چاندوویه‌تی و ئه‌مرۆ تۆمه‌تی پێده‌داته پاڵ خه‌ڵكی تر، به‌ڵام ببینن بۆ به‌شداری كردن له حكومه‌ت چ مه‌رجێك ده‌كاته ناوئاخنی قۆناغبه‌ندی پیلانگێڕییه‌كانی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌بێ له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا حزبی به‌شدار بوو وه‌زاره‌تی ته‌واو وه‌ربگرێ، واتا وه‌زاره‌ت له وه‌زیره‌وه تا خزمه‌تگوزار سه‌ر به حزبێكی دیاریكراو بێ، ئه‌وه‌ش به حزبی كردنی وه‌زاره‌ته‌كانه‌و تۆخكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌ژموونی سیاسه‌تی حزبه به‌سه‌ر حكومه‌تدا، لێره‌دا پێویسته ئه‌و پرسیاره بكرێ، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان بدرێنه حزبه‌كان بوونی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆچی؟
دیاره له هه‌موو دونیادا حكومه‌ت سیاسه‌تێكی گشتگیر داده‌ڕێژێ و وه‌زاره‌ته‌كان پابه‌ند ده‌بن به جێبه‌جێ كردنی، جا ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان به‌سه‌ر حزبه‌كاندا دابه‌ش بكرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای ده‌كات، هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و سیاسه‌تی ئه‌و حزبه په‌یڕه‌و ده‌كات كه حزبه‌كه‌ی ده‌یخوازێ، ئه‌و كاته‌ش شتێك نامێنێ پێی بگوترێ سیاسه‌تی حكومه‌ت، چونكه هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و ده‌كه‌وێته ژێر گوشار‌و زه‌ختی سیاسه‌تی حزبێكی دیاریكراو، ئه‌وكاته‌ش حكومه‌تێك درووست ده‌بێ كه بتوانن بیكه‌نه فه‌وزاخانه‌ی سیاسی و هاوشێوه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌یان په‌یوه‌ندیه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به پێوه‌ری رووداوه‌كانی ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات رێكبخه‌ن.
گریمان وه‌ك ئه‌وه‌ی (محه‌مه‌د حاجی) رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) ده‌یگووت: ئه‌گه‌ر بچینه حكومه‌ت وه‌زاره‌ت به ته‌واوی وه‌رده‌گرین، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ بچێته سه‌رو وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یان بۆ كێشاوه بتوانن سیسته‌می حكومه‌ت بگۆڕن! ئه‌وكاته ده‌بێ ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕین بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی فڵان حزب، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ربگرێ، ده‌بێ ناوی وه‌زاره‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بگۆڕن، ناوی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بگۆڕن بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش بكه‌نه ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌وه‌ش دوا گۆڕانكاری گۆڕانخوازان دێته‌دی و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تداری ده‌گۆڕن بۆ سیاسه‌تی حزبداری، خۆ خوا نه‌خواسته‌و گوێی شه‌یتانی كه‌ڕبێ، وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ر ئیسلامییه‌كان بكه‌وێ، ئه‌وا خۆپیشاندان ده‌بێته زۆرملێ و ده‌بێ له‌گه‌ڵ پژمینی هه‌ر ئیخوانێكی میسر هه‌موومان له كوردستان راچه‌نین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
