راسته كاك نێچیرڤان بارزانی بۆ پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی گرده‌كه‌ی كرد و له‌لایه‌ن رێكخه‌ری گشتی هه‌ڵنه‌بژێردراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێشوازی لێكرا، راسته رێكخه‌ری هه‌ڵنه‌بژێردراو دوور له هه‌موو چاوه‌ڕانییه‌ك مانگرتنه‌كه‌ی شكاند و سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی به رابردووی نه‌وشیروان مسته‌فادا ده‌چمه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و خۆگۆڕینه‌ی لێناكرێ كه پرسی كورد و دوارۆژی نه‌ته‌وه‌ییمان لێیده‌خوازێَ، پێناچێت به‌و ئاخیری ته‌مه‌نه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و په‌رتكردنی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی به كاری پێكه‌وه‌یی و ئاشته‌وایی سیاسی و پاراستنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بگۆڕێته‌وه.
له‌كه‌س شاراوه نییه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و رقه سیاسییه‌یه كه نه‌وشیروان مسته‌فا له شكسته مێژووییه‌كانیه‌وه هه‌ڵیگرتووه، ئه‌وه‌ش تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی لای نه‌وشیروان مسته‌فا كردۆته ئه‌و ستراتیجه نه‌گۆڕه‌ی كه ناتوانێ بیگۆڕێ، جا بزووتنه‌وه‌یه‌ك به ژانی شكست له دایك بووبێ و به شیری رق فرچك درابێ و رێكخه‌ره هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌كه‌شی ده‌یان ساڵ بۆ رشتنی رق و سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه پیلانی گێڕابێ، كێ بڕوا به‌وه ده‌كات به‌و ئاسانیه گوێ له بانگه‌وازی مێژوو بگرێ و له‌گه‌ڵ دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی ئاشتبێته‌وه! تۆ بڵێی شكسته‌كانی له‌بیر كردبێ و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی رق و تۆڵه بووبێت؟!
ئه‌وه‌ی كه لای چاودێرانی سیاسی و شاره‌زایانی مێژوو بۆته پرسیار ئه‌وه‌یه: كه نه‌وشیروان مسته‌فا به‌راستی گۆڕاوه یان شێوازی پیلانه‌كانی گۆڕیون؟
گومان له‌وه‌دا نییه نه‌رمی نواندنی گۆڕان و رێكخه‌ره هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌كه‌ی مه‌رامی سیاسی له پشته و پێداچوونه‌وه‌ی پیلانه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كانیه‌تی، بۆیه ده‌كرێ نه‌وشیروان مسته‌فا بڕوای به‌وه هێنابێ كه ناتوانێ به سیاسه‌تی په‌ناگیری و بڕیاری تاكڕه‌وانه حه‌زه پیلانگێڕییه‌كانی تێر بكا و، ئه‌مجاره به فۆڕمێكی تری پیلانگێڕی له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا خۆی نماییش بكات، ئه‌گه‌رنا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یان ناچێته ناو حكومه‌ت، یان ئه‌گه‌ر بچێت بۆ تێكدان و ئاژاوه‌گێڕی ده‌چێت، چونكه بزووتنه‌وه‌یه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا دامه‌زرێنه‌ری بێ و شكست و رق و تۆڵه سێكوچكه‌ی كاری سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا بووبن، تۆ بڵێی توانیبێتی به‌و خێراییه ئه‌و فۆڕماته‌ی وه‌ربگرتبێ كه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه ژیانی سیاسی بگونجێ؟!
به هه‌موو پێوه‌ره سیاسی و مێژووییه‌كان نه‌وشیروان مسته‌فای بارگاوی بوو به رق و چاو له دووی تۆڵه، چاوه‌ڕانی ئه‌وه‌ی لێناكرێت له ژینگه‌یه‌كدا بژیات كه به ئامانجه‌كانی نامۆیه، بۆیه ده‌كرێ هه‌نگاوه‌كانی ئێستای به درێژكراوه‌ی پیلانگێڕیه‌كانی رابردووی ناوبه‌رین و مه‌به‌سته شاراوه‌كانی له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا بدۆزینه‌وه.
1ــ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له (21) ی ئه‌یلول، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر زاری رێكخه‌ر و رێكخراویانه‌وه، هه‌ڵسووڕاو و هه‌ڵسووڕێنراویانه‌وه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا ده‌چینه ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵات ده‌گرینه ده‌ست، ئه‌و بانگه‌شه‌و ده‌رخستنی مه‌یلی چوونه ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات گرته‌نه ده‌سته‌ی بۆ ئه‌وه بوو، ئه‌گه‌ر پارتی نه‌چووه ژێر باری بیانووه زۆر و زه‌ونده‌كانی به ده‌نگده‌ر و هه‌وادارانی بڵێ: ئه‌وه‌تا جارێكی تریش زوڵممان لێده‌كه‌ن و په‌راوێزمان ده‌خه‌ن.
2ــ نه‌وشیروان مسته‌فا له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان و سه‌ر شه‌قام وزه‌و تواناكانی ئاژاوه‌گێڕی ئۆپۆزسیۆن بوونی خسته‌گه‌ڕ، ئه‌وه‌ی نه‌یكرد پێی نه‌كرا، ئه‌مجاره‌یان چوونه ناو حكومه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه ئاژاوه‌كان بگوازێته‌وه ناو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و زه‌مینه خۆشكردن و چوونه ناو حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.
3ــ نه‌وشیروان مسته‌فا ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی چوار ساڵی رابردووی پێ كه‌م بوو، ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات مه‌ودای ئاژاوه‌گێڕییه‌كان به‌رفراوانتر بكات، نزیك بوونه‌وه‌ی له پارتی بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتییه له یه‌كتری، چونكه پێیوایه چه‌ندی پارتی و یه‌كێتی له یه‌كتری دووربن ئه‌وه‌نده زه‌مینه‌ی تێكدانی بۆ خۆشتر ده‌بێ، رێككه‌وتنی ستراتیجیش ئه‌و گرێكوێره بوو كه بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌ری به هه‌موو كونه‌كاندا كرد، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه تا كوێ رابردووی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌بیر ده‌كرێ و بڕوای پێده‌كرێت؟
ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێ ئه‌و چوار ساڵه‌ی داهاتوو، چوار ساڵی پڕ له به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌ڵوێستی یه‌كخستنی ناوماڵی كورد و سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌بینی سه‌رۆك بارزانی و خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌ی شارچێتی و ئاژاوه‌گێڕی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێ، مێژوو ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه‌و با چاوه‌ڕوانی داهاتووش بزانین چیمان پێده‌ڵێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
