ئه‌وه‌ی له ناوه‌نده سیاسی و میدیاییه‌كانی هه‌رێمی و ئێراقی و به‌شێك له كوردستانیش ده‌بینرێ و ده‌بیسترێ، ده‌مێكه هه‌ست ده‌كرێ پیلانگێڕیه‌كی دوولایه‌نه‌ی نه‌خشه بۆ كێشراوی هاورده‌كراوی ئاراسته‌كراو به‌ڕێوه‌یه، ئه‌و پیلانگێڕیه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ته‌نانه‌ت ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش بخاته ژێر گووشار و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ كه پیلانگێڕیه‌كه به نه‌هێنی مایه‌وه تا سه‌رهه‌ڵدانی رووداوه‌كانی تونس و میسر و هه‌ڵكردنی باوبۆرانی به‌هاری عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی تونس و میسر نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رفه‌تی وه‌رگرت و له په‌یامه حه‌وت خاڵیه‌كه‌یدا و دواتر خۆی گووته‌نی له ئاژاوه‌گێڕییه‌كه‌ی به‌رده‌رگای (لقی4) ی پارتی په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادا، ئیتر له‌وكاته‌وه تا ئێستا به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ره‌ی پیلانگێڕیه‌كه له به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رده‌وامدان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره‌و پێویسته له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی بدرێته‌وه، بۆچی هه‌وڵه پیلانگێڕیه‌كان ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێن و له‌ناو (پارتی) شدا له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی چڕ كراونه‌ته‌وه؟
پێشتر باسمان له‌وه‌كرد كه پیلانگێڕیه‌كه دووسه‌ره‌یه، كاراكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كان چاویان له‌سه‌ر گه‌مارۆدانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورده، كاراكته‌ره ناوخۆییه‌كانیش چاویان له‌سه‌ر شێواندنی راستییه‌كانه و ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستان بخه‌نه ژێر پرسیار و له پیرۆزییه‌كانی ئایدۆلۆژیا‌و فه‌لسه‌فه‌ی رقدا بیتوێننه‌وه، به گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ڵامی درووستی پرسیاره‌كه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێ.
دوژمنان و داگیركارانی كوردستان باش ئه‌و راستییه ده‌زانن كه به ده‌ركه‌وتنی بارزانی نه‌مر هه‌م خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له كارنامه‌یه‌كی سیاسی‌دا رێكخران، هه‌میش كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی درووستكراو هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به ئاراسته‌ی به‌دیهێنانیاندا جووڵێنران، ئێستاش ده‌بینین سه‌رۆك بارزانی به هه‌مان بیری نه‌ته‌وه‌خوازی و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونه مێژووییه‌كانی بارزانی نه‌مر، كار و كاردانه‌وه سیاسی و دیبلۆماسییه‌كانی له‌سه‌ر به‌دیهێنانی خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان چڕ كردوونه‌ته‌وه، بۆو مه‌به‌سته‌ش كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی لای سه‌رۆك بارزانی ئه‌و بنه‌ماو بنچینه‌ن كه كورد به كه‌ناری ئۆقره‌یی و سه‌قامگیری نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌مووشمان ئه‌و راستییه مێژووییه ده‌زانین كه دوژمنان و داگیركارانی كوردستان چاویان به‌و ڕۆژه هه‌ڵنایات، كه كورد دوور له چاوچنۆكی و حه‌زی داگیركاری ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی بدات، بۆیه شتێكی سرووشتییه كه لایه‌نی ده‌ره‌كی پیلانگێڕیه‌كه هه‌موو پیلانه شكست خواردووه‌كانی سه‌ر بارزانی نه‌مر جارێكی تر له‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی تاقی بكه‌نه‌وه، لایه‌نی دووه‌می پیلانگێڕیه‌كه كه كار له‌سه‌ر شێواندنی راستییه‌كان ده‌كه‌ن و به پرۆسه‌ی دیموكراسی نامۆن، سفه‌ت قالۆچه‌ن و به بۆنی خۆش سه‌ریان گێژ ده‌خواو تووشی بوورانه‌وه ده‌بن، هه‌ر بۆیه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌ناو پارتیشدا سه‌رۆك بارزانی ــ یان به ئامانج گرتووه، چونكه هه‌ردوو لایه‌نی پیلانگێڕیه‌كه سه‌ركه‌وتنی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بینن كه پرسی نه‌ته‌وه‌یی و پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ده‌ست سه‌رۆك بارزانی ده‌ربێنن، چونكه ئه‌و راستییه باش ده‌زانن كه سه‌رۆك بارزانی له بارزانی نه‌مره‌وه فێر بووه چۆن به‌رگری له ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكا‌و، له پێشخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسیش ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه‌و مه‌حاڵه نه‌رمی بنوێنێ یان بكه‌وێته ژێر گووشار، جا ئه‌گه‌ر هاتوو پیلانگێڕان توانیان سه‌رۆك بارزانی له‌ناو هاوكێشه سیاسییه‌كاندا په‌راوێز بخه‌ن، ئه‌وا لایه‌نی ده‌ره‌كی پیلانگێڕیه‌كه به ئاسانی پرسی كورد ده‌گێڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای نه‌هامه‌تیه‌كان، مه‌رامی لایه‌نی ناوخۆی پیلانگێڕیه‌كه‌ش دێته‌دی و وه‌ك ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی دیموكراسی له كوردستان له هه‌ناوی سه‌ره‌ڕۆیی سیاسی و توندڕه‌وی ئایدۆلۆژی و فه‌لسه‌فه‌ی رقدا له قالب ده‌ده‌ن.
لێره‌دا مێژوو به قسه دێ و ده‌ڵێ: گه‌له‌كۆمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هێزو زه‌برو زه‌نگی دوژمنان و سه‌رشێتی سیاسه‌تی داگیركاری، پیلانی پیلانگێڕانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی زۆر له‌وه كه‌م ده‌ست تر‌و بچوكتر بوون بتوانن پێشه‌نگی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له رێبازی بارزانی نه‌مر وه‌ربگرن. بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه له ده‌ره‌وه‌ی رێبازی بارزانی نه‌مر شه‌ڕی كورد بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هاتبێ كردوویانه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌ڵوێستی دوژمنان بێ! تاكه رێگایه‌ك كه بتوانێ كورد له‌و پیلانه دووسه‌ره‌ش بپارێزێ و وه‌ك چه‌ندین پلانی تر له‌به‌رده‌م خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان به چۆكدا بێن، پێویسته ده‌ست به رێبازی بارزانی نه‌مره‌وه بگرین.
جه‌نابی سه‌رۆك. . كاتی ئه‌وه هاتووه‌و قۆناغه‌كه‌ش وا ده‌خوازێ روو له جه‌نابتان بكه‌م و به راشكاوی بڵێم: شوێنكه‌وتووانی رێبازی بارزانیی نه‌مر و وه‌فادارانی خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی كورد، هه‌ستیان به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و پیلانه دووسه‌ره كردووه، بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ش ده‌ستیان به رێبازی بارزانی نه‌مر گرتووه، به‌ڵام تووڕه‌ن له‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رگای به‌سه‌ر خۆیدا داخستووه، نه كه‌س ده‌بینن و نه كه‌س ده‌یان بینێ، نه له كه‌س ده‌چن و نه كه‌س له‌وان ده‌چێ، رێبازی بارزانیی نه‌مریان له پشتی مێزه‌كان و چوار دیواری ژووره‌كاندا كورت هه‌ڵێناوه، ئه‌وه‌ش بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئاسانكاری بۆ په‌كخستنی وزه‌ی وڵاتپارێزی پارتییه‌كان ده‌كاو، هێزیش به‌و بوونه‌وه‌ره نامۆیانه ده‌به‌خشێ كه ده‌یانه‌وێ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی جه‌نابتان درووست بكه‌ن، جا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه تووڕه‌كان ئاشت بكه‌یته‌وه‌و وزه‌كان له‌ناو رێبازی بارزانیی نه‌مردا تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری بكه‌یته‌وه، پێویسته هه‌رچی زووه ده‌رگای مه‌كته‌بی سیاسی بشكێنی و ئه‌وانه‌ی له پشت ده‌رگا داخراوه‌كان خۆیان شاردۆته‌وه بێنیه‌وه ناو ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه خۆزگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان به رێبازی بارزانی نه‌مر سپاردوون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
